سڵاو بەڕێزان،
زۆر جار گوێمان لەوە دەبێت، کە محەمەد بە ڕوحمترین کەس بووە لە جیهاندا، هەردەم بە میهرەبانییەوە لەگەڵ دوژمنانی هەڵسوکەوتی کردووە، هەرگیز دڵڕەقی نەنواندووە و زۆران شتی لەم شێوەیە، بەڵام ئەوەی نایزانین، هەر ئەم محەمەدە، چەندین قەسابخانەی ناوەتەوە لە مێژووی ژیانی خۆی، چەندین جار هەموو دوژمنانی خۆی ڕەشبکوژ کردووە، هەروەک چۆن سەدام کوردی ڕەشبکوژ دەکرد!! هەر ئەوەندە نا، بەڵکوو هەروەک سەددام لە ئەنفالە خوێناوییەکە کردی، محەمەدیش مناڵەکانی بە بەندە دەگرت و ئافرەتەکانیشی بە کەنیزەک دەگێڕاوە. دواتریش گەر ئارەزووی بووایە، ئەوا دەیفرۆشتن لە بازەڕەکانا، وە یاخۆ بۆ خۆیانی گڵدەداوە! هەر بۆ ئەم مەبەستە، باس لە قەسابخانەکەی بەنوو قوڕەیزە دەکەین.
شوێن، دێی بەنو قوڕەیزەیە لە شاری مەدینە، کات، ساڵی پێنجەمی دوای کۆچی محەمەدە لە مەککەوە بۆ مەدینە. بەسەرهاتەکانی ئەم چیرۆکە، دوای لێبوونەوەیان لە شەڕی ئەحزاب ڕوویداوە، ئەو شەڕەی کە لە نێوان موسڵمانەکان و قوڕەیشییەکان ڕوویدابوو، و بە سەرکەوتنی موسڵمانەکان کۆتایی هاتبوو. محەمەد سەرکردەی بەنوو قوڕەیزەی بەوە تۆمەتبارکرد، کە یارمەتی دوژمنانی داوە بەوەی کە ڕێگەیانی پێداوە تا لە دەرگاکانی قەڵاکانیانەوە بپەڕنەوە نێو مەدینە. هەر لەبەر ئەوەش محەمەد بڕیاری دا کە تۆڵە بسەنێتەوە، بەوەی کەوا ئەوان “خیانەتیان” کردووە و پەیمانی نێوانیانی شکاندووە.
وەک ئاشکرایە، لە شەڕی ئەحزاب محەمەد بەدرێژایی شاری مەدینە، چاڵی هەڵکەند بۆ ئەوەی بەر لە هاتنە ژوورەوەی قوڕەیشییەکان و هاوپەیمانەکانی بگرێت لە هاتنە ژوورەوەیان بۆ ناو شاری مەدینە، وە لەبەر ئەوەی کە بەنوو قوڕەیزە هاوپەیمانی محەمەد بوون، محەمەد بەشی پشتەوەی شاری مەدینەی، بێ چاڵ بەجێهێشت، چونکە ئەو کەسەی کە بیویستبا بهاتبایە بۆ ناو مەدینە لەو لاوە، دەبووایە بەناو قەڵاکانی ئەو دێیەوە بێت، کە ئەوەش نەدەکرا، تەنها گەر ئەوان دەرگاکانیان واڵا نەکردبا.
یەکێک لەوانەی کە لەگەڵ هاوپەیمانەکان بوون، (حیی بن احطب) بوو، کە سەرکردەی بەنوو نەزیڕ بوون (ئەو دێیەی، کە لەکاتێکی زووتر ڕاگوێزرابوونەوە و لە شاری مەدینەوە دەرکرابوون، لەلایەن محەمەد!). جا حیی هات بۆلای بەنی قوڕەیزە، بۆ ئەوەی ڕازییان بکات کە دەرگای قەڵاکان بکەنەوە. ئەوە بوو، حیی ئەوەندەی بۆ سەرکردەی بەنوو قوڕەیزە وت، تا گەیشتە ئەو ڕادەیەی، کە سوێندی بۆ بخوا، کە ئەگەر قوڕەیش و هاوپەیمانەکان نەیانتووانی محەمەد لەناو بەرن و هەڵاتن، ئەوا من لەگەڵتان لە قەڵاکانتان دەبم تا ئەوەی بەسەر تۆ دێت بەسەر منیش دێت.
ئەو هەواڵە بە محەمەد گەیشت، ئەوە بوو، موسڵمانەکان ناکۆکییان خستە نێوان قوڕیشی و بەنوو قوڕەیزە. هەر بۆیەشە سەرکردەی بەنوو قوڕەیزە بڕیاری دا، کە دەرگای قەڵاکان نەکەنەوە. بەڵام دوای تەواوبوونی شەڕ، جوبرەئیلی خاوەن شەشسەد باڵ، لە سەر شێوەی مرۆڤێکی جامانە لەسەری ئەسپسوار دێت بۆ لای. فریشتەکە بە محەمەدی وت، ئەڵڵا داوای لێدەکات، کە سوپاکەی کۆبکاتەوە و بچێت بۆ شەڕی بەنوو قوڕەیزە. محەمەد دەڵێت، فریشتەکە سەری سوڕمابوو کە محەمەد چەکەکانی فڕێداوە.
فانما كانت الظهر اتى جبريل صلعم كما حدثني الزهري، معتجرا بعمامة من استبرق على بغلة عليها رحالة قطيفة من ديباج فقال او قد وضعت السلاح يا رسول الله؟ قال نعم فقال جبريل فما وضعت الملائكة السلاح بعد و ما رجعت الان الا من طلب القوم ان الله عز و جل يامرك يا محمد بالسير الى بني قريظة فاني عامد اليهم فمزلزل به‌م. سيرة ابن هشام، الجز‌ء الثاني باب “غزوة بن‌و قريظة سنة خامس”
محەمەد چوو بۆ لای هاوەڵەکانی تا فەرمانیان پێ‌بکات، کە پیداویستی جەنگ ئامادەبکەن و بۆ دێی بەنی قوڕەیزە هەنگاوبنێن بۆ هەڵکوتانە سەرییان بە شێوەیەکی ناکاوی.
فامر صلعم مؤذنا، فاذن في الناس من كان سامعا مطيعا، فلا يصلين العصر الا ببني قريظة. سيرة ابن هشام، الجز‌ء الثاني، باب “دعوة المسلمين الى القتال”
محەمەد بۆ دێیەکەیان هەنگاویناو، بۆ ماوەی 25 ڕۆژان گەمارۆیانیدا،تا گەیشتە ئەو ڕاددەی، خەڵکانی بەنوو قوڕەیزە، توانای بەرگەگردنیان نەما! کار گەیشتە ئەو ڕاددەیەی کە خەڵکانی بەنوو قوڕەیزە جگە لە سێ هەڵبژاردن چیدیکەیان بۆ نەماوە:
یەکەم: خۆبەدەستەوە دان و پاڕانەوە بۆ محەمەد تاوەکوو میهرەبان بێت لەگەڵیان.
دووەم: خۆبەدەستەوەنەدان و شەڕکردن لەگەڵیان.
سێیەم: جوولەکەکان (بەنوو قوڕەیزە)، مناڵ و ژنەکانی خۆیان بەدەستی خۆیان بکوژن و بچن بۆ جەنگان (تاوەکوو مناڵ و ژنەکانیان بە بەندە و تاڵانی نەبردرێن).
یەهوودییەکان، هەڵبژاردنی یەکەمیان هەڵبژارد و خۆیان بەدەستەوەدا و داوای بەزەیی و سۆزییان لە محەمەد کرد، بەو ئومێدەی کە دڵی نەرمبێت و ئازادییان بکات. هەر بۆیەشە، لەگەڵ محەمەد پێکهاتن، کە سەعدی کوڕی مەعاز بکەن بە سەرپشک لەنێوانیاندا، هەرچەندە کە سەعد خۆی ئەو کاتە بریندارکرابوو لەشەڕی ئەحزاب، ناوبژی سەعدیش ئا بەم شێوەیەبوو:
- کوشتنی هەموو ئەو کوڕانەی کە باڵغ ببوون (واتە، 12 ساڵ بەرەوسەر)
- بە بەندەگرتنی هەموو منداڵ و ئافرەتەکان.
- تاڵان‌کردنی هەموو پارە و زەوییەکانیان.
بەڵێ، کوشتن، کردنە بەندە و تاڵانی! شازی پێغەمبەر!
فاما المهاجرون من قريش، فيقولون انما اراد ارسول الله الانصار، و اما الانصار، فيقولون قدعم بها رسول الله فقاموا اليه فقالوا: يا ابا عمرو، ان رسول الله قد ولاك امر مواليك لتحكم فيهم فقال سعد بن معاذ: عليكم بذلك عهد الله و ميثاقه، ان الحكم فيهم لما حكمت؟ قالوا: نعم و على من هاهنا؟ في الناحية التي فيها رسول الله و هو معرض عن رسول الله صلعم – اجلالا له فقال رسول الله: نعم قال سعد فاني احكم فيهم ان تقتل الرجال و تقسم الاموال و تسبى الذراري و النساء. سيرة ابن هشام، الجز‌ء الثاني باب “نزول بني قريظة على حكم الرسول و تحكيم سعد”
محەمەدیش، وەڵامی دەداتەوە، بەوەی کە ئەڵڵا خۆی بەم بڕیارەی سەعد ڕازییە!
قال ابن اسحاق: فحدثتني عاصم بن عمر بن قتادة، عن عبدالرحمن بن عمرو بن سعد بن معاذ، عن طقمة بن وقاص الليثي، قال: قال رسول الله لسعد لقد حكمت فيهم بحكم الله من فوق سبعة ارقعة. سيرة ابن هشام، الجز‌ء الثاني، باب “رضاء الرسول بحكم سعد”
دەگێڕنەوە، کە دەڵێن ژمارەیان شەشسەد یا حەوتسەد گەنج و پیاو بوونە، وە هەندێکیش دەڵێن، نەخێر هەشتسەد تا نۆسەد کەس بووینە! هەتا دەگاتە ڕاددەیەک، کە دەگێڕنەوە دەڵێن، هەرکەسێک تووکی بەری هاتبێت، ئەوە بە گەنج هەژمار دەکرا و دەبووایە بکوژرابا!! ئەوەبوو، محەمەد سەیری ناوگەڵی مناڵە هەرزەکارەکانی دەکرد و هەرکەسێک تووکی بەری هەبووایە، دەیکوشت و سەریدەبڕی! هەروەک ئەو ئیرهابییانەی عێڕاق کە سەری خەڵکی بێتاوانی عێڕاقی دەبڕن.
عُرضنا على النبي صلى الله عليه وسلم يوم قُرَيْظَة فمن كان محتلما أو أنبت عانته قُتِلَ ومن لا تُرِكَ
الراوي: عَطِيَّةَ القُرَظِيِّ المحدث: ابن عثيمين – المصدر: مجموع فتاوى ابن عثيمين – الصفحة أو الرقم: 227/20 – خلاصة حكم المحدث: صحيح
جا بابزانین، ئەم فەرمانەیان چۆن چۆنی جێبەجێکرد؟ محەمەد هەڵسا بە هەڵکەندنی چاڵی گەورە گەورە لە نێو بازاڕی مەدینە (گۆڕی بەکۆمەڵ، وەک ئەوەی کە سەددام دەیکرد)، بەندییەکانی بۆ چەندین کۆمەڵە بەشکرد. بەو مەبەستەی کە جێبەجێکردنی حوکمەکانیان کۆمەڵە دوای کۆمەڵە جێبەجێبکرێت و لە یەکێک لە چاڵەکان بشێردرێنەوە.
ثم استنزلوا، فحبسهم رسول الله بالمدينة في دار بنت الحارث امراة من بني النجار ثم خرج رسول الله الى سوق المدينة، التي هيسوقها اليوم فخندق بها خنادق ثم بعث اليهم فضرب اعناقهم في تلك الخنادق يخرج به‌م اليه ارسالا، و فيهم عدو الله حيي بن اخطب و كعب بن اسد راس القوم و هم ست مئة او سبع مئة و المكثر له‌م يقول كانوا بين الثمان مئة و التسع مئة. سيرة ابن هشام الجز‌ء الثاني، باب “مقتل بني قريظة”
ئەی چی‌یان لەو مناڵ و ئافرەت و پارانەکرد؟ محەمەد هەڵسا بە دابەشکردنییان بەسەر سەربازەکاننیان، وەکوو بەندە و کەنیزەک و دەسکەوتی شەڕ!
ثم ان رسول الله قسم اموال بني قريظة و نساءهم و ابناءهم على المسلمين، و اعلم في ذلك اليوم سه‌مان الخيل و سه‌مان الرجال و اخرج منها الخمس فكان للفارس ثلاثة اسهم، للفرس سه‌مان و لفارسه سهم و للراجل من ليس له فرس سهم. سيرة ابن هشام، الجز‌ء الثاني، باب “قسم فيء بني قريظة”
چیدیکەش؟ خۆ هەردەبێت، محەمەد ئافرەتیدیکە بۆ گەلە خێزانەکەی زیادبکات، هەر بۆیە، کچێکی جوانکیلەی بۆ خۆی گێڕاوە، بەناوی ڕەیحانەی کچی زید، ئەمەی وەک کەنیزەکێک بۆخۆی گێڕاوە، دوای ئەوەی مێرد و هەموو نێرینەکانی خێزانەکەی کوشت لەو قەسابخانەیە.
و كانت ريحانة بنت زيد من بني النضير متزوجة في بني قريظة و كان رسول الله قد اخذها لنفسه صفيا، و كانت جميلة فعرض عليها رسول الله ان تسلم فابت الا اليهودية. فعزلها رسول الله ووجد في نفسه فارسل الى ابن سعية فذكر له ذلك فقال ابن سعية: فداك ابي و امي، هي تسلم فخرج حتى جاءها. فجعل يقول لها: لا تتبعي قومك، فقد رايت ما ادخل عليهم حيي بن اخطب، فاسلمي يصطفيك رسول الله لنفسه. المغازي، الجز‌ء الثاني
هەندێک حەدیسی گرنگ، مەبەستم خوێناوی:
عن ابن عمر رضي الله عنهما قال : حاربت النضير وقريظة ، فأجلى بني النضير وأقر قريظة ومن علهيم ، حتى حاربت قريظة ، فقتل رجالهم ، وقسم نساءهم وأولادهم وأموالهم بين المسلمين ، إلا بعضهم لحقوا بالنبي صلى الله عليه وسلم فآمنهم وأسلموا ، وأجلى يهود المدينة كلهم : بني قينقاع وهم رهط عبد الله بن سلام ، ويهود بني حارثة ، وكل يهود المدينة .
الراوي: عبدالله بن عمر المحدث: البخاري – المصدر: صحيح البخاري – الصفحة أو الرقم: 4028 – خلاصة حكم المحدث: [صحيح]
يان:
أمرت أن أقاتل الناس حتى يشهدوا أن لا إله إلا الله وأن محمدا رسول الله ، ويقيموا الصلاة ، ويؤتوا الزكاة ، فإذا فعلوا ذلك عصموا مني دماءهم وأموالهم إلا بحق الإسلام ، وحسابهم على الله .
الراوي: عبدالله بن عمر المحدث: البخاري – المصدر: صحيح البخاري – الصفحة أو الرقم: 25
خلاصة حكم المحدث: [صحيح]
سەیری بیرکردنەوەی ئیفلیجی محەمەد بکەن، خۆ ئەو کەسە بیری نەکردەوە، تاوانی ئەو منداڵانە چییە؟ تاوانی ئەو ژنانە چیین، بۆ ئەوانیش دەبێت نرخی ئەو جەنگە بدەن؟ خۆ ئەوان لەشەڕ نەبوون. ئەی باشە خۆ خەڵکی ئەو دێیە نەچوون بۆ شەڕکردن لەگەڵ محەمەد، محەمەد خۆی چوو بۆ شەڕیان، ئەی ئەو هەموو دڕندەییە چییە، کە محەمەد پیشانیدا! ئەوان ویستییان کە دەرگای قەڵاکانیان واڵابکەن، سەیرکە ویستییان، بەڵام نەیانکرد! باشە بۆ بەندییەکانییان کوشت، خۆ بەندی بەهیچ یاسایەک نابێت بکوژرێت! باشە محەمەد چۆن دڵنیابوو، بەوەی هەرکەسێک تووکی بەری هاتبێت، ئەوا بەشداری کردووە لەو پلانە و دەبێت بکوژرێت! بۆ منداڵانی تەمەن 12 ساڵ، دەبیت نرخی “تاوانی” گەورەکانییان بدەن؟ ئەو بەڕبەڕییەتە چییە!
دە تێبفکرن، ورد ببنەوە لەو بابەتە، ئەوە وەک چیرۆکەکانیتری ژیانی محەمەد نییە، ئەوە قەسابخانەیەکی خوێناوی قێزەونە، ئەوە گوناهێکە شایەنی لێخۆشبوو‌ن نییە، حەفتسەد کەس! بەڵێ حەفتسەد کەسییان لێ کوشتن! ئەوە هەروەک تاوانەکانی سەددامی دیکتاتۆر بووە، پێمبڵێن، چ جیاوازییەک لەنێوان جینۆساییدی سەددام و ئەوەی محەمەد هەیە؟؟ ئاخر ئینسانییەت تۆ لەکوێی!
تێبینی: ئەم بابەتەم وەرگێڕاوە، لە دوو ڤیدیۆی عەرەبی، کە باس لەو مەجزەرە خوێناوییە دەکات، ئەمە ناونیشانی هەردوو ڤیدیۆیەکەیە:
http://www.youtube.com/watch?v=eYT8WBP5bPc
وە:
http://mogarad-ensan.blogspot.com/2010/03/blog-post.html
هیوادارم مێشکەکانمان ڕێنمووییمان بکەن بۆ دۆزینەوەی ڕێگای ڕاست
مەم

سلاو:سلاَوێكی زانستی
قال تعالى فماذا بعد الحق الا الظلال .
ئێوه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیتان له كردنه‌وه‌ی مالپه‌ركه‌تان ئه‌وه‌یه كه رووه ناشرینه‌كه‌ی ئیسلام نیشانی خه‌ڵكی بده‌ن . باشه رازین به‌لاَم گه‌ر بكریت هه‌فته‌ی روویه‌ك له‌و رووه ناشرینه‌ی ئیسلام بنیرن بۆ ئیمه‌یله‌كه‌م یان بلاَوی بكه‌نه‌وه با ئێمه‌یش به شێوه‌یه‌كی زانستی و ئاینی و كۆمه‌لاَه‌یتی و بێ ده‌مارگیری وه‌لاَمتان بده‌ینه‌وه به‌لاَم وه‌لاَمه‌كه‌ی ئێمه‌یش بلاَو بكه‌نه‌وه و ئه‌وجا له‌ته‌رازووی مێشكی خۆتانی بده‌ن بزان راستی روون له‌كام سه‌رچاوه‌ی راستی راستره .
دووباره سلاَو
سڵاو کاک عبداللە…
من هەر بابەتێکی نوێم هەبێت لەم بڵاگە بڵاوی دەکەمەوە، بۆ ئەوەی بابەتە نوێکانت بە دەستبگات، ئەوە ئاسانە، بەشداری بکە لە RSS ی ئەم بڵاگە و دەتوانیت هەموو بابەتە نوێکان لە کاتی خۆیان ببینیت.
بۆ مەبەستی وەڵامدانەوە، ئەوە زۆر ئاسانە، لێرانە لێدوان بنووسە و من زۆر بە دڵێکی فراوانەوە بڵاویان دەکەمەوە، گەر دوور لە هەڕەشە و قسەی ناشرین و جوێن بێت، واتە، لەمڕۆوە زووترنییە، لێدوانەکان و وەڵامەکانت بنووسە و وەڵامەکەی خۆت و بابەتەکەی من بەراورد بکە، (منیش هەر ئەوە دەکەم)، جا هیوادارم کە ئەقڵەکانمان بەرەو ڕێگای ڕاستمان ئاڕاستە بکەن!!
سڵاو و سەری ساڵی نوێت پیرۆز…
سڵاو………….
ئه‌و کاته‌ی ئه‌که‌ویته ناو پیلانی دوژمن ، هه‌مو رێگایه‌ک گونجاوه . به تایبه‌تیش که دوژمنه‌که‌ت جوله‌که به‌ت. ئه‌و جوله‌که‌یه‌ی که له‌و کاته‌ی تۆ یارمه‌تی ئه‌ده‌یت ، ئه‌و ئاماده‌یه پیلان له دژت بگێڕێت. ئه‌وه‌ش بزانه ، که وترا جوله‌که ، پێویست ناکا بیر له‌وه بکه‌یته‌وه منداڵه یان گه‌وره ، پیاوه یان ئافره‌ت . ئه‌زانی بۆ؟ چونکه له‌وه‌ته‌ی جوله‌که هه‌یه ، ڕێنه‌که‌وتوه جیلێکی باش و مرۆڤ دۆستیان تێدا هه‌ڵکه‌وێت . داواشت لێ ئه‌که‌م با دژایه‌تی ئیسلام وات لێ نه‌کات خۆت له راستیه‌کان لا بده‌یت. بڕۆ سه‌یری مێژووی جوله‌که‌ش بکه ئه‌زانی مه‌به‌ستم چیه و جوله‌که‌ش کێیه. که دلنیاشم باش ئه‌زانی. ئه‌ی ئه‌وه‌ت نه‌خوێندۆته‌وه که پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) پێش ئه‌و ڕوداوانه دراوسێی جوله‌که‌شی هه‌بوه‌و بێ کيشه له‌گه‌ڵیان ژیاوه؟
ڕێزم بۆ کاک عبدالله ، به‌ڵام ئه‌وه ڕووی ناشیرینی ئیسلام نیه ، به‌ڵکو ئه‌وه یه‌کێکه له جوانترین به‌شه‌کانی مێژوی ئیسلام که دژی دڕنده‌ترین نه‌ته‌وه‌ی سه‌ر زه‌وی وه‌ستاوه. له‌ناو بردنی جوله‌که بوه‌ته پێویستی . له‌به‌ر ئه‌وه نا که مسوڵمان نین یان له مسوڵلانان به که‌متریان بزانم ، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر جوله‌که نه‌مێنێ ، دڵنیابه زیاتر له نیوه‌ی کێشه‌کانی جیهان کۆتای‌یان دێت.
زۆر جوانە! تۆ بەم لێدوانە نا شیاوەت نیشانمت دا کەوا چەندە دەمارگیری کوێرانەت هەیە.
یەکەم: گەر بابەتەکەت خوێندبێتەوە، دەزانیت، کەوا ئەوان پیلانیان نەگێڕا، بەڵکوو ویستییان پیلان بگێڕن و نەیانکرد (بە بێ ئەوەی کە ناچاربن نەیکەن).
دووەم: خوایەکەت، یەکێکی کار نەزانە، چونکە ئەم هەموو خەڵکەی درووستکردووە (جوولەکەکان) و لە ئێوەی گەرەکە کە قەتڵ و عامیان بکەن، واتە ئەوانی بەبەلاش دروستکرد.
سێیەم: خوایەکەت درۆزنە، چونکە هەر ئەو خوایەت، کاتێک لە کاتەکان وتوویەتی جوولەکەکان (شعب اللە المختار)ن، واتە میللەتی خوای پاڵێوراو! (کەچی تۆ دەڵێیت، ئەمان هەرگیز جیلێکی چاکییان نەبووە!).
چوارەم: قوڕئانەکەت، جگە لە قسەی هەلەق و بەلەق چیتری تیانییە، چونکە ئەو دەڵێت: ((يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اذْكُرُواْ نِعْمَتِيَ الَّتِي أَنْعَمْتُ عَلَيْكُمْ وَأَنِّي فَضَّلْتُكُمْ عَلَى الْعَالَمِينَ)) وە تۆ دەڵێی (ئەمان هەرگیز جیلێکی چاکییان نەبووە!).
پێنجەم: گەر ئەو خوایە کار نەزانەت، دەزانێت ئەو گەلە هەرگیز چاکنابن، ئەی بۆ دروستی کردوون تاوەکوو بۆ دۆزەخ ڕاپێچییان بکات؟
شەشەم: بەگوێرەی تۆ بێت، دەبووایە، مووسا (نووسەری تەوڕات) و عیسا (پیاوە خەیاڵییەکەی مەسیحییەکان)یش دەبووا بکوژرابان! وە ئەوەی فیرعەونی (خەیاڵی) میسڕ دژ بە جوولەکەکان کردی (لە چیرۆکە درۆیینەکەی مووسا لە قوڕئان) ئەوا کارێکی چاک بووە، چونکە ئەو مناڵ و گەورەی جوولەکەکانی دەکوشت!
سوپاسی دەمارگیریت دەکەم،
تۆش جیاوازیت نییە، لەگەڵ ئەو عەرەبەی کە دەیوت دەبێت هەموو کوردەکان بکوژرێن، براگیان، کوشتن هەر کوشتنە.. هیوادارم چاوت بکەیتەوە و تێبفکریت.
سلاو….
به‌ر له هه‌موو شتێک کۆتا قسه‌مت له گوێ نه‌گرتووه که داوام لێت کرد دژایه‌تی ئیسلام با له ڕاستییه‌کان لات نه‌دات.
تۆ پێژ وایه کوشتنی جوله‌که که‌شه‌یه ، ئه‌ی چی که هه‌ر له بنه‌ڕه‌تا بونی جوله‌که کيشه بێت؟
پاشان که خوای گه‌وره فه‌رمویه‌تی أَنِّي فَضَّلْتُكُمْ عَلَى الْعَالَمِينَ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که له‌و کاته‌دا پێغه‌مبه‌ر له‌وان هاتووه.نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌ڕێزتربن .
ئه‌ی که ئه‌وه‌نده دژی کوشتنیت ، بۆ ئه‌م هه‌موو کوشتاره‌ی جوله‌که نا‌بینیت .
ئه‌وان پیلانیان نه‌گێڕا ، بەڵکوو ویستییان پیلان بگێڕن و نەیانکرد (بە بێ ئەوەی کە ناچاربن نەیکەن). که‌واته له هه‌ر کاتێکی تردا ئاماده‌ن بۆ پیلان گێڕان و پیلانی تریشیان زۆر گێڕاوه.
هەر ئەو خوایەت، کاتێک لە کاتەکان وتوویەتی جوولەکەکان (شعب اللە المختار)ن، واتە میللەتی خوای پاڵێوراو!
خوا نه‌یوتوه ، ئه‌وه جوله‌که وتویه‌تی .بۆ ئه‌وه‌ی تۆ فێر بیت خزمه‌تیان بکه‌یت (هه‌ر وه‌کو ئێستا ئه‌یکه‌یت ).
ئه‌وه‌ش که فیرعه‌ون کردویه‌تی شتێکی باشه به‌ڵێ ( اللهم ادفع الظالمین بالظالمین ) . هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش که به‌سه‌ر فیرعه‌ون هات .
خوا بۆ دروستی کردون ؟ .. خوا زۆر بێباکه له هه‌موو جوله‌که ، ته‌نانه‌ت له هه‌موو مرۆڤایه‌تیش ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌موویان ببنه جوله‌که و دژی خوای گه‌وره بوه‌ستن .
پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) ته‌مه‌نی نوحی نه‌بوو هه‌تا به شێنه‌یی ئیسلام بڵاو بکاته‌وه ، بۆیه پێویست بوو که به هێز له‌مپه‌ره‌کانی لا بدات.
تێبینیه‌کیش بۆ به‌ڕێزتان : جه‌نابتان داواتان کردووه که جنێو و وشه‌ی ناشیرین به‌کار نه‌هێنرێت ، ئه‌ی ئه‌و ده‌مه پیسه‌ی خۆتان ناو ئه‌نێن چی؟ سوکایه‌تی کردن به بیر‌و باوه‌ڕ و ئایینی زۆرترینی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆت ناو ده‌نێی چی؟ جه‌نابتان به زمانی سوکایه‌تی ، جنێو دژی نه‌ته‌وه‌ی خۆتان بدوێن ، جاوه‌ڕێ ئه‌که‌یت له ئیسلام باشژڤ پیشان بده‌یت ( له گریمانه‌کا گه‌ر وا دانێین ئیسلام خراپیش بێت ) ؟
ببوره…
خوای گه‌وره ئه‌شیزانی که ئێستا جه‌نابتان دژایه‌تی ئه‌که‌ن .. که‌چی دروستیشی کردوون ، بۆچی ؟ چونکه خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێت ( لا اکراه فی ا‌لدین ) ، ( فمن شا‌ء فلیؤمن و من شا‌ء فلیکفر ) ……….. .
پێویستیش ناکات من یان هه‌ر که‌سی تر بۆت بسه‌لمێنێ که که جوله‌که کێیه ، ئه‌گه‌ر خۆت چاوت نه‌گریت ، هه‌مو راستیه‌کان
ئه‌بینیت .
واش مه‌زانه کوشتن سزایه‌کی نه‌شیاو بێت ، ئه‌م بۆچوونه هه‌ڵه‌یه . چونکه هه‌ندێک تاوان به‌رامبه‌ره‌که‌ی ته‌نها کوشتنه .
پاشان خۆ هه‌ر مسوڵمانان کوشتاریان نه‌کردوه ، بۆ نیشتوی به خوا و ئیسلام و مسوڵمانانه‌وه ؟ مسوڵمانان له کاتی پێویستا
کوشتاریان کردوه‌و شه‌رمیش له باس كردنی مێژووه‌که‌یان ناکه‌ن . چونکه ڕازیکردنی خوایان له توانجی تۆ‌و هه‌موو به‌رهه‌ڵستکارانی تری ئیسلام لا گرنگتره .( لا یخافون لومة لائم ) .
هه‌وڵ بده دوای خوێندنه‌وه‌وی ئه‌م نووسینه یه‌کسه‌ر وه‌ڵام نه‌ده‌یته‌وه ، چونکه دڵنیام ئه‌گه‌ر دوای تێفکرین وه‌ڵام بده‌یته‌وه زۆرێک له‌و قسانه ناکه‌یت که ئه‌یانکه‌یت .
سڵاو لە خۆشتان
براگیان، دەمەوێت ئەوە بزانیت، من تەنها دژ بە ئایینی ئیسلام نیم،بەڵکوو من دژ بە هەموو خوڕافەیەک و زۆردارییەکم، چ لە خودی خۆم بکرێت یا لە هەر شتێکی تر (سەیرکە من دەڵێم شت نەوەک مرۆڤ یان زیندەوەر)!
لای من، کوشتن کێشەیە، چ جولەکەیەک بێت وەیاخۆ مریشکێک، کوشتنی بێ هۆ و بێ مانا کێشەیە. من چۆن سەرزەنشتی محەمەد دەکەم لەبەر ئەو زۆردارییەی کە بەرامبەر بە جوولەکەکانی بەنوو قوڕەیزە کردی، ئاواش سەرزەنشتی ئەو شوفێرە و دەسەڵاتەکەی دەکەم:
من چی لە تۆ بکەم، کاتێک کە ناتەوێت کوشتن بە تاوان دا بنێیت!
ئایا، ئەڵڵای خەیاڵی خۆی پیێوتی کە (أَنِّي فَضَّلْتُكُمْ عَلَى الْعَالَمِينَ) لەبەر ئەوەیە کە لەو کاتەدا پێغەمبەر لەوان هاتووە؟ نازانم دەزانیت یان نا، کاتێک کە قوڕئان لە لایەن محەمەدەوە نووسرا جوولەکەکان کەسی زیندوویان نەبوو کە بڵێت من پێغەمبەرم!؟
تۆ دەڵێیت: ((ئه‌ی که ئه‌وه‌نده دژی کوشتنیت ، بۆ ئه‌م هه‌موو کوشتاره‌ی جوله‌که نا‌بینیت)) نازانم بۆچ لە خۆڕا گەیشتیت بەم دەرەنجامە؟ من کەی باسی زوڵمی جوولەکەکانم کردووە؟ من دژی زۆرداریم، جا لە لایەن هەر کەسێکەوە بێت، ئەگەر پێشت وایە من بۆچ باسی ئەوە ناکەم، وەڵامەکەی زۆر ئاسانە:
1- ئەم بڵاگە بڵاگێکی سیاسی نییە، بەڵکوو بڵاگێکە بۆ ڕۆشنکردنی بیری کورد و ڕزگارکردنیان لە دڕندایەتی ئایینەکان نەوەک وڵات و سیاسەتەکان.
2- ئایینی ئیسلام، ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر کوردان هەیە، بە پێچەوانەی جوولەکەکان.
3- زۆرینەی کورد ئیسلامن، نەوەک جوولەکە.
4- من لە بنەماڵەکی موسڵمان بوومە، بۆیە زیاتر لە ئیسلام دەزانم نەوەک یەهوودی.
“ که‌واته له هه‌ر کاتێکی تردا ئاماده‌ن بۆ پیلان گێڕان و پیلانی تریشیان زۆر گێڕاوه.” گیانە، تەنها دوو کەس ویستییان پیلان بگێڕن، کەچی ئەو هەموو گەلەکی قەتڵ و عام کرد و ڕەیحانەی جوان و ناسکیشی بە زۆرداری کردە ژێر خۆی! باشە، ئەی چی دەڵێیت، خەڵکی مەککە (خزمەکانی محەمەد) شەڕیان لەگەڵ محەمەد کرد کەچی ئەو هەموویانی نەکوشت؟ واتە، بە کورت و کرمانجی بۆ ئەو محەمەدە، بانێکە و دوو هەوا، ئەگەر ئەوان خزمی بن، ئەوا محەمەد لێیان خۆش دەبێت، ئەگەر نا ئەوە هەموویان قەتڵ و عام دەکەن (بیلمناسەبە، تۆ لەم لێدوانەت، شەرعییەت دەدەیت بە کارەکانی سەددامیش!).
نازانم گوێت لە بەسەرهاتی عەبباس بووە؟ مامی محەمەد؟ کاتێک لە جەنگی بەدر بۆی دەردەچێت، محەمەدیش، چونکە عەبباس مامی خۆیتی، دەڵێت هەر کەسێک عەبباس ببینێت، نابێت بیکوژێت (لە کاتێکدا، هەموو جەنگاوەرەکانی محەمەد لەگەڵ مام و برا و باوکییان شەڕییان دەکرد)، سەیرکە لە سیاسەتی محەمەد، بەو جۆرە واستە و خزم خزمێنە هەبووە، دواتریش کاتێک کە عەبباسیان بە دیل گرت، محەمەد عەبباسی لە هەموو بەندییەکان جیاکردەوە و لەلای خۆی حەواندەوە! ئا ئەو محەمەدە بەم جۆرە گەندەڵی کردووە. تۆ باسی چی دەکەیت!
“خوا نه‌یوتوه ، ئه‌وه جوله‌که وتویه‌تی .بۆ ئه‌وه‌ی تۆ فێر بیت خزمه‌تیان بکه‌یت (هه‌ر وه‌کو ئێستا ئه‌یکه‌یت ).” براگیان، یەکەم شت من خزمەت بە جوولەکە ناکەم، لە خۆڕا پێویست ناکات، قسەم بۆ هەڵببەستی، وە کە دەڵێیت، خوا ئاوای نەوتووە، پێم باشترە کە هەندێک کاتی خۆت بە خوێندنەوەی تەوڕات خەریک بکەیت بۆ ئەوەی بزانیت، کە ئاوا نوسراوە یان نا!
“ئه‌وه‌ش که فیرعه‌ون کردویه‌تی شتێکی باشه به‌ڵێ ( اللهم ادفع الظالمین بالظالمین ) . هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش که به‌سه‌ر فیرعه‌ون هات .” سەیرە، قوڕئانەکەت خۆی لەم بابەتە بە چاکە باسی نەوەی ئیسڕائیل دەکات، بەڵام تۆ لە خۆڕا ئەوانت کردە پیاو خراپ بۆ ئەوەی لەگەڵ باقی لێدوانەکەت بگونجێت. براگیان، تۆ چوزانیت یەکێک لەو منداڵانەی کە محەمەد کوشتوونی نەدەبوو بە مووسایەکی تر یان هاڕوونێکی تر؟ بۆ هەندێک بە بێ دەمارگیری وەڵام نادەیتەوە؟ بیربکەرەوە تکایە!
“خوا بۆ دروستی کردون ؟ .. خوا زۆر بێباکه له هه‌موو جوله‌که ، ته‌نانه‌ت له هه‌موو مرۆڤایه‌تیش ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌موویان ببنه جوله‌که و دژی خوای گه‌وره بوه‌ستن .” وەڵامی پرسیارەکەت نەدامەوە، تۆ دەڵێیت، جوولەکەکان دەبێت بکوژرێن، کەواتە خوا لە بنەڕەتا بۆ دروستی کردوون؟ تەنها تاوەکوو دۆزەخییان پێ پڕبکاتەوە؟ تەنها تاوەکوو پەیمانە بێ شەرمەکەی خۆی بێنێتە جێ کاتێک کە وتی: ((أملأن جهنم من الجنة والناس أجمعين)) وابزانم، خوایە خەیاڵییەکەت نەیزانی چۆن ئەم پەیمانەی جێبەجێبکات، بۆیە جوولەکەی دروستکرد. دەزانی زۆربەی زاناکانی سەردەم جوولەکەن؟ هەندێک تێبفکرە تکایە و واز لە دەمارگیری کوێرانە بێنە.
“پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) ته‌مه‌نی نوحی نه‌بوو هه‌تا به شێنه‌یی ئیسلام بڵاو بکاته‌وه ، بۆیه پێویست بوو که به هێز له‌مپه‌ره‌کانی لا بدات.” بە ڕاشکاوی، وەڵامێکی گونجاوترم نییە بۆ ئەوە، تەنها ئەوە نەبێت کە محەمەدەکەت بە شایەتی خۆت، بە شمشێرە خوێناوییەکەی ئایینەکەی بڵاوکردۆتەوە! شازی پێغەمبەر!!
“تێبینیه‌کیش بۆ به‌ڕێزتان : جه‌نابتان داواتان کردووه که جنێو و وشه‌ی ناشیرین به‌کار نه‌هێنرێت ، ئه‌ی ئه‌و ده‌مه پیسه‌ی خۆتان ناو ئه‌نێن چی؟ سوکایه‌تی کردن به بیر‌و باوه‌ڕ و ئایینی زۆرترینی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆت ناو ده‌نێی چی؟ جه‌نابتان به زمانی سوکایه‌تی ، جنێو دژی نه‌ته‌وه‌ی خۆتان بدوێن ، جاوه‌ڕێ ئه‌که‌یت له ئیسلام باشژڤ پیشان بده‌یت ( له گریمانه‌کا گه‌ر وا دانێین ئیسلام خراپیش بێت ) ؟”
تۆ دەڵێیت، من سووکایەتیم کردووە، بەڵام من دەڵێم، نەخێر ئەوە سووکایەتی نییە، بەڵکوو ئەوەی من دەیکەم، ئەوەی کە وەک تۆ تەقدیسی شتەکان ناکەم و هەروەک چۆن دەتوانم بە ساکاری دەربارەی تیپی بەڕازیل بدوێم، ئاواش دەتوانم بە ساکاری دەربارەی ئیسلامەکەتان بدوێم.
جا با بێینە، سەر لێدوانەکەی دووەمت:
“خوای گه‌وره ئه‌شیزانی که ئێستا جه‌نابتان دژایه‌تی ئه‌که‌ن .. که‌چی دروستیشی کردوون ،” هیچ شتێک ئاسانتر نییە، لە بانگەشەی بێ بەڵگە، ئەرێ برا، هیچ بەڵگەیەکت هەیە کە خوا منی دروستکردووە؟ وە یاخۆ خوا دەزانێت من بەیانی چی دەکەم؟
” بۆچی ؟ چونکه خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێت ( لا اکراه فی ا‌لدین ) ، ( فمن شا‌ء فلیؤمن و من شا‌ء فلیکفر )” هەر پێش چەند دێرێک، تۆ خۆت وتت محەمەد تەمەنی نووحی خەیاڵی نەبووە، بۆیە بە واستەی هێز لەمپەرەکانی بەرامبەر خۆی ڕاماڵیوە! ئێستاش باس لە (لا اکراە فی ا‌لدین) یان ( فمن شا‌ء فلیؤمن و من شا‌ء فلیکفر ) دەکەیت؟ ئەو ئایەتانەی کە نەسخ بوونە بە ئایەتی شمشێری سووڕەتی بەقەڕە؟ ئەم بابەتە بۆ زانیاری زیاتر بخوێنەوە:
http://www.alzakera.eu/music/Turas/Kuran/Quran-0001-1.htm
جوولەکەکان، وەک هەر جۆرێکی مرۆڤ، مرۆڤن، پەشمە تۆ لەسەر ئەساسی جیاوازی ئایینی وا پەرژاوییە سەریانەوە، ئەوەی من ئەزانم، لە کۆندا، جوولەکەکان وەک کوردەکەی خۆمان زۆربەی کات زوڵم لێکراوبوونە، هەرچەندە ئێستا ئیسڕائیل زۆرداری دەکات!
“واش مه‌زانه کوشتن سزایه‌کی نه‌شیاو بێت ، ئه‌م بۆچوونه هه‌ڵه‌یه . چونکه هه‌ندێک تاوان به‌رامبه‌ره‌که‌ی ته‌نها کوشتنه .” تاوانێک کە ئەنجام نەدرابێت، سزاکەی کوشتن نییە! باشە، ئەوەی سەددام کردی هەمان شت نەبوو؟ کە هات هەڵەبجەی کیمیا باران کرد؟ بە نیسبەت سەددام، خەڵکی هەڵەبجە خیانەتییان کرد (چونکە، شۆڕ‌شیان دژ بە سەددام دەگێڕا)، ئەمیش وەک محەمەدی کرد(هەرچەندە، خەڵكی بەنوو قوڕەیزە خیانەتەکەشیان ئەنجام نەدا!)، هەموویان قەتڵ و عام کرد! دواتر محەمەد بۆ مناڵەکانی کوشت؟ ئەی بۆڕەیحانەی بۆ حەز و ئارەزووی سێکسی خۆی گێڕاوە؟
“پاشان خۆ هه‌ر مسوڵمانان کوشتاریان نه‌کردوه ، بۆ نیشتوی به خوا و ئیسلام و مسوڵمانانه‌وه؟” لە سەرەوە هەندێک خاڵم باس کردووە دەربارەی ئەوەی بۆ باس لە ئیسڕائیل ناکەم، هەمان ئەو خاڵانە بۆ ئێرانەش دەگونجێت.
هیوادارم، تۆش دوای خوێندنەوەی ئەم لێدوانە، تێبفکریت و بۆ ساتێکیش بێت، بتوانیت دەمارگیری ئایینیت وەلاوە بنێیت!
سڵاو
جو نكه ئه وانيش وه كو ئيوه له دين ده رجوو بوون (مرتد) بويه كوشتنيان هه ق بوو
باس بێمانایی حوکمی موڕتەد ناکەم لە ئیسلام، کە قۆڕترین و ترسنۆکترین حوکمە (بەرەنگاربوونەوەی بیر بە شمشێر)، کە لەهەمان کات پێچەوانەی (لا اکراە فی ا‌لدین)ە، بەڵکوو تەنها دەپرسم دەکرێت پێمبڵێیت ئەمان لە کام ئایین دەرچووبوون؟
نەخێر ئەم روداوە بەو شیوەیە نەبوە تۆ زۆر گەورەت کردوە ئەمە پوختەی روداوەکە بوە=
١ جولەکەکان پەیمانیکیان لەگەل محەمەد هەبوو کە بە پێی ئەو پەیمانە ئاشتی بەر قەرار بێت وە جولەکە هاوکاری قورەیش نەکات
٢ جولەکەکان پەیمانەکەیان شکاند وە هاوکاری قورەیشیان کرد دزی موسلمانەکان هەروەها هەولی کوشتنی محمەد یان دا ویستیان بەردیکی گەورە بکێشن بە سەریدا بەلام سەرکەوتو نەبون کە واتە جولەکە خیانەتیان کرد
٣ محەمەد هێرشی کردە سەریان وە گەمارۆی دان لە قەلاکانیان دا بە ناچاری خۆیان دا بە دەستەوە!!
٤ موحەمەد دەری کردن لە مەدینە ! وە تەنها ئەو کەسانەی شایەنی کوشتن بون واتە پیلان دارێزەرەکان کوزرانو مال‌و خێزان‌و داراییان کرا بە دەست کەوتی جەنگ
٥ تەواو ئیتر بۆ درۆ هەل ئە بەستیت!!!!! بۆ گەورەی ئەکەیت؟؟؟؟ بەلی جولەکە خیانەت کار بون !!! باشە ئە گەر تۆ بویتایە لە جیی موحەمەد چ سزایەکت ئەدان؟؟؟ ئەی خۆ سوپاسی نە ئە کردن
من کۆمەڵێک بەڵگەم هێناوە لەسەر قسەکانم، ئەی تۆ هیچ بەڵگەیەکت هەیە لەسەر قسەکانت؟
دواتر من چ سزایەکم دەدان؟ ئەکید هەموویان قەتڵ و عام نەدەکردن و کچەکانم نەدەکردنە کەنیزەکی خۆم! هەندێک عەقڵت بەکاربێنە تکایە!
لە سەرەتای جەنگی ئیسرایلوو فەلەستین هەتاوەکوو ئەم رۆژە !!! زیاد لە یەک ملۆنوو سەد هەزار کەس موسلمانی دانیشتووی فەلەستینی کوژراون بەدەستی جولەکە ئیسرایلیەکان!!! ئیستا تۆ جەنابت پاش ١٤٣٦ سال باسی بنی قریزە ئەکەیت کە خیانەتیان کرد لەگەل محمد ص پەیمانیان شکاندوو دوژمانیان هێنا بۆ سەر محمد لەمەدینە؟؟؟
بابەتەکە بخوێنەوە تا جوانتر تێیبگەیت!
ئەوەی من باسی دکەەم ئەو قەتڵ و عامەیە کە ئەشرەفولخەلق کردوویەتی، نەک چەند سەربازێکی دڕندە و سەرۆکە بێویژدانەکەیان!