سڵاو بەڕێزان،
تێبینی: پێش دوو هەفتە، ئەم بابەتەم بە زمانی عەرەبی لە یانەی مولحیدە عەرەبەکان بڵاوکردەوە، لەژێر ناوی (I am free) ئێستاش هەڵدەستم بە وەرگێڕانی بۆ زمانی کوردی، دوای چەند دەسکارییەکی بچووک، جێی ئاماژە پێکردنە کە ئەو یانەیە، بەبەر هێرشی توندڕەوە ئیسلامییەکان کەوت و هاککرا، دوای ئەوەی بۆیان نەکرا بەبەڵگەوە وەڵامی ئەو هەموو پرسیارانە بدەنەوە، ناچار دەستیان بە کردارە تێکدەرەکانی خۆیان کرد.
زۆربەی ئایینەکان (وە ئایینە ئیبراهیمییەکان بەتایبەتی -ئیسلام و مەسیحی و یەهوودی-)، خۆیان بە بوونی پەرجۆی (موعجیزە) جۆراوجۆر هەڵدەکێشن و دەیانەوێت بەو هۆیەوە بیسەلمێنن کە ئایینەکەیان تاکە ئایینی درووستە و هەر ئەو ئایینە دەبێت پەیڕەوبکرێت، ئەو ئایینەیە کە لەلایەن خوای دروستکەری ئەو گەردوونەوە پەسەندە! بەڵام لێرەدا پرسیارێکی لۆجیکی خۆی دەهێنێتە پێشەوە، بۆ ئەم پەرستراوە ئەو پەرجۆیانە دەنێرێت؟ بێگومان وەڵامەکەی لە یەک لەم دووانە دەرناچێت:
- ئەو پەرستراوە، دەیەوێت مرۆڤەکان باوەڕ بە پەیامەکەی و نێردراوەکەی بکەن.
- بەبێ هۆ، تەنها بۆ ڕابواردن -بێگومان، لەو هۆیە ناکۆڵمەوە، چونکە من بە هیچ شێوەیەک ڕازی نابم، بەندەی خوایەکی گێل بم!-
وانازانم، جگە لەم دوو هۆیە، هۆی تر هەبێت، ئادەی ئەگەر هۆی تر هەیە، لە لێدوانەکان بۆمی بنووسن.
با وادابنێین، هۆکاری یەکەم (واتە بۆ ئەوەی باوەڕبکەین کە ئەم پەیامە لەلایەن پەرستراوەکەوە ناردراون) لەدوای ناردنی پەرجۆکانە. ئەوا دەتوانین بڵێن، ئەم هۆیە بێمانا ترین هۆیە، چونکە پەرستراوەکە لە توانای داهەبوو کارێکی زۆر ساناتر و کاریگەرتر بکات. بەڵێ دەیتوانی خۆی دەربخا (ببینرابا)! لەوانەیە بڵێن، بەڵام ئەو پەرستراوە دەیەوێت تاقیمانبکاتەوە! کەوایە، کە دەیەوێت تاقیمان بکاتەوە بۆ پەرجۆ دەنێرێت؟ لەوانەیە بڵێن، باشە ئەی چۆن باوەڕ بەم نێردراوە بکەین کە لەلایەن ئەوەوە ناردراوە، ئەی چۆن باوەڕبکەین ئەو پەرستراوە درووستکراوی گەردوونە؟ زۆر چاکە، ئێستا من پێتان دەڵێم، ئایا ئێوە چەند پەرجۆتان هەیە، لە کاتی ئێستاتاندا؟
هەرچی مەسیحییەکانن، ناتوانن ئاماژە بۆ پەرجۆیەکانی مەسیح بکەن، چونکە لەکاتی ئێستا (جگە لە وتەی بێبەڵگە) هیچ بەڵگەیەکیتریان نییە. کەسێک ناتوانێت یەکێک لە پەرجۆیەکانی مەسیح ببینێت لە ئێستادا. هەمان شت دەتوانین بڵێین بە مووسا و ئەوانیتریش.
سەبارەت بە قوڕئانیش، چۆن دەتوانم بەوە بڵێم پەرجۆ (موعجیزە)؟ لە کاتێکا تەنها عەرەبەکان دەتوانن لە ئیعجازییەکەی بگەن (ئەوە ئەگەر تێیدا هەبێت). عەرەبەکانیش (بە پیاوە ئایینییە موسڵمانەکانیشەوە) خۆیان کۆک نیین، لەسەر ئەوەی کە ئایا قوڕئان پەرجۆیە یان نا، زۆریش هەنە (بەتایبەتی لە نا موسڵمانەکان -مەسیحی و بێئایین و ئەتێستەکان-) -بە دەقێکی زۆر چرووک و بێهێزی دەبینن، بۆ ئەم باسە سەیری ئەم زنجیرە بابەتە بکە-.
باشە، کێ لە ئێوە من بە ئاقڵ دادەنێت ئەگەر، ئەو دوو دێرە شیعرەی کوردی گۆرانی بخەمە بەردەستی فەڕەنسییەک و پێیبڵێم ئەوە پڕیەتی لە پەرجۆ! -تێبینی، خاوەنی ئەم دوو دێرە پیر شالیاری قوتابی زەردەشت بوو و خۆی بە بانگخوازێکی ئایینی زەردەشتی دادەنا-
وەروێوە وارێ، وەروە وەرێنە
وەريسە بڕيۆ، چوار سەرێنە
کەرگە جە هێلەن، هێلە جە کەرگەن
ڕەواس جە ڕەواس، وەرگ جە وەرگەن!
بە کورتی: خاوەنی ئەو دوو دێرە باس لە بەفر دەکات -تێبینی: قوڕئان هیچ باسی بەفری نەکردووە، چونکە محەمەد خۆی بەفری نەبینیبوو-، پاشان دەڵێت، ئەگەر گوریسێکتان پساند، ئەوا چوار سەری بۆ پەیدا دەبێت، واتە، ئەگەر لەگەڵ یەکتر بەشەڕ بێن، ئەوا لەناودەچن بەهۆی بوونی زیاتر لە سەرۆکێک. پاشان باس لە درووستکراوەکان دەکات و دەڵێت، مریشک لە هێلکە و هێلکە لە مریشک و ڕێوی لە ڕێوی و گورگ لە گورگەوە پەیدا دەبێت، واتە وەک قوڕئان و عەهدی کۆن و نوێ باوەڕی بە درووستکردنی زیندەوارن هەیە، نەوەک بە بیردۆزی پەرەسەندن.
دڵنیاشتان دەکەمەوە، کە ئەم دێرانە هیچ هەڵەیەکی ڕێزمانی تیا نییە (نەوەک وەک قوڕئان کە لە چەندین شوێن هەڵەی ڕێزمانی تیادا هەیە، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم سێ لاپەڕەیە بکە یەکەم، دووەم و سێیەم)، وە زۆر ڕەوانبێژیشە، لەگەڵ ئەوەشدا واتاکەی زۆر ڕوون و ئاشکرایە و هیچ شوێن بۆ لێکدانەوە و تەئویل کردن ناهێڵێتەوە -واتە، بەکورتی لە قوڕئان بەرزترە، هەر چ نەبێت بۆ کوردێکی وەکوو من-.
بەڵێ، قوڕئان ئاوایە بۆ ئەو کەسانەی کە عەرەب نین، چەند پارچە شیعرێکە، بە زمانێکی بێگانە نووسراوە، ئەوانی بەو زمانە ئاخاوتن دەکەن کۆک نین، ئایا پڕە لە پەرجۆ، یان پەرجۆی تیا نییە و پڕە لە هەڵە. باشە سوودی ئەو پەرجۆیە چییە ئەگەر تێینەگەم؟ بەڕاستی، ئەو پەرجۆیە زۆر بەوە دەچێت، ئەگەر وێنەیەکی نایاب بدەیت بە یەکێکی کوێر و پێیبڵێیت، ئەو وێنەیە ئیعجازی هونەری تیایە، ئایا ئەو کوێرە لەسەری پێویستە کە باوەڕت پێبکات؟ ئاخر ئەو بانگەشەیە جێگەی گاڵتەجاڕی نییە؟
کوا بەڵگەی خوا بۆ نا عەرەبەکان؟؟ بۆ خوا نەیتوانیوە بە هەموو زمانەکان پەیامی خۆی بنێرێت؟ ئەو خوایە بۆ ئەوەندە گرنگی بە عەرەبەکان داوە، کە بە چەندین شێواز قوڕئان دەخوێنرێتەوە، تا بۆ هەموو دیالێکتەکانی نیمچە دورگەی عەرەبی ئاسانبێت خوێندنەوەکەی، بەڵام هیچ بیرێکی لەو هەموو گەل و زمانە جیاوازانەی جیهان نەکردۆتەوە!! لەهەمووی سەیرتر، هەر لەو قوڕئانە، ئەو ئایەتەمان دەکەوێتە بەرچاو:
((وَلَوْ جَعَلْنَاهُ قُرْآنًا أَعْجَمِيًّا لَقَالُوا لَوْلَا فُصِّلَتْ آيَاتُهُ أَأَعْجَمِيٌّ وَعَرَبِيٌّ قُلْ هُوَ لِلَّذِينَ آمَنُوا هُدًى وَشِفَاءٌ وَالَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ فِي آذَانِهِمْ وَقْرٌ وَهُوَ عَلَيْهِمْ عَمًى أُولَئِكَ يُنَادَوْنَ مِنْ مَكَانٍ بَعِيدٍ)) فصلت – الاية 44
باشە ئێستا من دەڵێم، قوڕئانم بە کوردی دەوێت، تا بتوانم ئەو تامەی لێبکەم کە یەکێکی عەرەبی تامی لێدەکات. ئایا مافی خۆم نییە؟ لەوانەیە، پێم بڵێن، جا خۆ ناکرێت خوا بە هەموو زمانەکان پەیامی خۆی بنێرێت، باشە من دەڵێم، ئەو خوایەی کە دەسەڵاتی کۆتایی نییە، بۆچ ناتوانێت ئەوە بکات؟
هیوادارم مێشکەکانمان ڕێنموونیمان بکات بۆ دۆزینەوەی ڕێگای ڕاست
مەم

دەست خۆش، بەڕاستی قسەکانت زۆر وورد و مانادارن،،،
ئەو ئایەتەش کە هێناوتەتەوە خۆی هەموو شتێک ڕوون دەکاتەوە نازانم موصوڵمانان چۆن دەڵێن ئێمە کوێرین لە ئاستی قورئان ئەوانیش خۆیان کوێرکەن لە ئاستی ئەو ئایەتە کە خۆی قورئانەکە پووچەڵ دەکاتەوە… ههههه زۆر پێکەنیناوییە
سوپاس کاکە بێباوەڕ،
پێم سەیرە لەم جۆرە بابەتانەی کە هیچ شوێنێک بۆ دەرمارگیری ئایینی ناهێڵێتەوە باوەڕدارەکان خۆیان لە لێدوان دەپارێزن، ئایا ئاوا بێ بەڵگەن کە نەتوانن وەڵامی ئەو بابەتانەم بدەنەوە، ئەوەی هەیە چەند لێدوانێکن لەو بابەتانانەی کە چەند بارێک هەڵدەگرێت!!
سەیرم دێت لە باوەڕدارەکان، ئاخۆ کەی دەگەنە ئەو دەمەی کە بیربکەنەوە، کەی ئەو کۆتە دەشکێنن، کە پێیدەڵێن (خوا!!)…
من لةخودا ناكةم بةلام لةئيوة دةكةم خودا لةوة ياريةكى شار تؤتةوة تكاية واز بينن وللة لة زةرةر زياتر جي ديكةتان بيدةبريت
باشە، گەر لە خودا ناگەیت، ئەی چۆن دوای دەکەویت، هەر خۆ خواکەت خۆی داوادەکات کە بیناسیت و تێیبگەیت:
ئەوەتا لە سووڕەتی محەمەد دەڵێت: فَاعْلَمْ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا اللە، یان لە زۆر شوێنیتر ئاوا باس دەکات کە دەبێت بیناسیت،
دواتر، من گەر ئەو خوایە زل و زەبەلاحە نەناسم ئەی بۆ بیپەرستم…
بیلمناسەبە ئەم گەلە لێدوانانەت جوانترین بەڵگەن کە زۆر لە موسڵمانەکان دەمارگیری کوێرانەیان بۆ ئایینەکەیان هەیە و چیتر نا!
ئەڵێی چی… دەیشترسن لەو شتە هیچە “خودا” کە بوونی نییە، وایان پەروەردە کردوون کە ترسێکی زۆریان هەیە لێی تاکو ئەو ترسەش نەشکێت باوەڕ ناکەم لێدوان بدەن… لێدوانی چی بدەن.. خۆ دژی قسەکانی تۆیان پێنییە بەڵکو هاوڕاشن بەس یەکسەر خۆیان دووردەخەنەوە لەو هاوڕاییەش بە لە بیرکردنی ئەو قسانەی تۆ چونکە لە دنیای ترس و تۆقیندا دەژین…
….
ئۆشۆ’ش قسەیەکی جوانی هەیە تەبعەن بۆ باوەڕدارانە دەڵێت : لە خوا ترسان نییە.. چونکە ئەگەر لەخوا بترسیت ئەوە لێی ڕادەکەیت… ناتوانیت خۆشت بوێت… ئایا لەکەسێک بترسیت چۆن دەتوانیت خۆشت بوێت… ئالەمەیا دیارە کە ئەم داماوانەی لای خۆمان چۆن هەڵاوگیربوون بەدەست هیچـــــــەوە.. D:
دەمت خۆش، بریا یەکێک هەبوایە، کە بۆمی بسەلماندایە کە من هەڵەم، تا ئێستا ئەوانەی هاتوون بۆ ئاخاوتنم، یان لە شتی زۆر لابەلا قسەیان کردووە، وەیاخۆ، هەڵەی زۆر زۆر زەقییان کردووە (واتە بێزانیاری بوون)، خۆ ژمارەی جوێندەر و دەمارگیرەکان لە هەموویان زۆرتر بوون!!!
ئيوة ترسنؤكن ناتانةوى باوةر بكةن خوداهةية -باسى ئوشؤت كرد-ئؤشؤ دةلئ كةسى ترسنؤك نايةوى باوةر بة خودابكات داواى بةلكةدةكات بةلام مرؤفى ئازا ئةو خؤى تةسميل دةكات بة خودا ..واز بينن خؤتان هلاك مةكةن جونكة تةنانةت خؤشتان ناتوان بروا بةوة بكةن كة دةيلين
هەڵە نەبم ئەو کەسە ترسنۆکە کە ناوێرێت بیربکاتەوە، نەوەک ئەو خوایە زەبەللاحەی کە موحەممدی تەڵەکەباز باسی دەکات قؤلبەستی بکات!
باشە، یەکێکی وەک من ئایا ئاهوڕەمەزدا یان ئەڵڵا، یان یەهوە یان کریشنا بپەرستێت؟
هەندێک ئەقڵ بەکاربێنە بەر لە لێدوان دابەزاندن تکایە
agar to awanda bybawaret yaxod awanda dzh baeslamet bonachet daekt yaxod xoshkt bxaeta bazarawa xo awash dzh baislama
واتە تەنها هۆکار کە تۆ ئەمە ناکەیت ئەوەیە ئایینەکەت ڕێگەت پێنادات؟!!
بەڵام من شتێکی تر هەیە کە سنوورەکانم بۆ دیارکا، کە پێیدەڵێن ((مرۆڤایەتی))، ئەو شتەکەی کە تۆ باوەڕێت پێی نییە!
ئایا تۆ ڕازیت کە کچە شەش ساڵییەکەت ببێتە خێزانی پیاوێکی سمێڵ زلی پەنجا ساڵی؟
ئایا تۆ ڕازیت کە هێرشێک بێتە سەرتان و کچەکەت بە تاڵان ببات و بیکات بە ژنی یەک لە جەنگاوەرەکان؟ یاخۆ بێت و هەمووتان سەرپەلبدا؟
بەداخەوە، ئەم دوو شتانەی باسم کرد محەمەدی ئێوە ئەنجامی داوە، کە زۆر دوورن لە مرۆڤایەتی، ئەو شتەی کە تۆ باوەڕت پێی نییە!
لة راستى دا خودا بيوستى بة بلكة نية (خوادا هه ية) ئةكةر بتةوى بة بةلكة لة خودا بكةيت ئةوا كيز و ويز دةبيت … بروا بة خودا و ثغةمبةر بكةن ئة كةر نا خؤتا زةرمند دةبن-ئيوة برواتان بة خواهةيية لى دةترسن ئةكرنا ئيوة هةمووكاريكى خرابتان دة كرد …
ئەها، باشە تۆ بۆ ناچیت باوەڕ بە ئەحمەدی قادیانی بکەیت؟ یان بۆ نابیت بە یارسان؟ یان هیندووسی؟
بةريزةكةم :ئيوة لةم كارة ج قازانج دةكةن جة كة لةزةرةر كةياندن بة خؤتان – باشة كريمان ئيوة راست بون ئةوا منيكى موسلمان هيج زةرةر ناكةم ! بةلام ئةكةر محمد(د.خ) راست بوو ئةوا خودا رحمتان بيبكات!
هەر بەهەمان شێوەی پرسیاری خۆت، باشە تۆ چ دەکەیت ئەگەر زەردەشتی ئایینی ڕاست بێت و ئیسلام درۆیین بێت؟ ئایا بۆ تۆ نابیتە زەردەشتی؟ ئەم بابەتە بخوێنەوە تکایە:
https://kurdatheism.wordpress.com/2010/11/01/%D8%A8%DB%86-%D8%A6%DB%95%D9%88%DB%95%DB%8C-%D8%A8%DA%86%DB%8C%D8%AA-%D8%A8%DB%86-%D8%A8%DB%95%D9%87%DB%95%D8%B4%D8%AA/
درؤ دةكةم ئةكةر بليم كومانم لة ئاين نية.من بة خؤم دة يان كتيبى ئاينيم خويندؤتةوة بةلام هةموولايك دةيان بةلكة دةهينن (دةجى برسيار لة بياويكى ئاينى دةكةى ئةوة بؤ واية !وةلامت دةداتةوة بةبةلكةوة)ئيوةش هةمان شت دةكةن سود لة( زانستى كةلام)وةردةكرن من زؤر بيزاربوومة .باواز لةئاينةكان بينين بزانين زانست جى دةلئ سة بارةت بة (بوون)بةواتاى زيندوو ونازيندوو ئةويش لة خولافيات هيجكة نالئ, ئةكةرتوانيت بسةلمينى خودا نيية من دةبمة ئةتيست خؤ ئة كةر نةتواى بيسةلمينى ئةواتؤ جى!!!!خؤشت دة زانيت هةموو ئاينةكان بروايان بة( يةك خواى)هةية بة لام بتة ,كورة,بيغةمبةرة …..بةوةسيلة دةزانن .
زۆر چاکە، تۆش گومانت لە ئایینەکان هەیە، بەڵام ئەگەر جوان سەیر بکەیت بەڵگەی ئایینەکان زۆربەی جار بەڵگەی نا زانستین، کەجی بەڵگەکانی ئێمە زۆربەی بەڵگەی زانستیین…
تۆ دەڵێیت من بسەلمێنم کە خوا نییە، بەڵام خۆت چاکدەزانی ئەمە شتێکی ئاستەمە، چونکە دایما ئەو کەسەی کە ئیددیعای بوونی شتێک دەکات لەسەریەتی بسەلمێنی کە هەیە (هەر وەک ئەوەی ئێستا پێت بڵێم وەحشێکی زۆر گەورە لە ئاسمان هەیە، من چی بڵێم ئەو وەحشە لەلای خۆی دەیڵێتەوە، ئایا دەکرێت بسەلمێنی ئەوەی من دەیڵێم درۆیە، یان من لەسەرم پێویستە کە بسەلمێنم ئەوەی دەیڵێم ڕاستە!)…
باشترین کتاب بۆ ئەوەی بیخوێنیتەوە لەم بارەیەوە بریتییە لە کتابی (the god delusion بۆ عەرەبی وەرگێڕدراوە بە ناوی وهم الالە) کە لەلایەن ڕیچارد داوکینز نوسراوە.
براى ئازيز
وة نةبيت من ليكؤلينةوةم لة بةلكةكانى ئيوة نةكردبيت ,ئيوة راستيةكان دةشيوينن نمونة لة سايتى خواكان دةلئ (حيسا بةمندالى وبيرى قسة دةكات….)بةلام لة قران نوسراوة بة (كةورةى) وةزؤرى دى وة دةلئ خودا لة (8)رؤز دونياى دروست كردووة بةلام سةيرم كرد لةقران(6)رؤزةكة تةواوة وانةنوسراوة خةلةت نيية(سةيرى تةفسيرى ئاسان بكة)ئيوة بةلكةى تةواوتان نيية…..؟
ئەگەر هەڵە نەبم ئەم سایتە سایتی خوداکان نییە، وانییە؟ جا ئەگەر هەر هەڵەیەکت لەم سایتە دیوە یان شێواندنێک شک دەبەیت، مەمنوونت دەبم گەر بۆمی دەستنیشان بکەیت…
هەرچی سەبارەت بە ژمارەی ڕۆژەکانیشە، ئەوە ڕاستە قوڕئان دەڵێت شەش ڕۆژ، بەڵام گەر ئەم ئایەتانە لێکبدەینەوە ئەوە هەشت ڕۆژمان بۆ دەردەچێت:
(تێبینی، ئەمەم لە بابەتی http://wp.me/p18EEj-1t وەرگرتووە):
{ قُلْ أَئِنَّكُمْ لَتَكْفُرُونَ بِالَّذِي خَلَقَ الْأَرْضَ فِي يَوْمَيْنِ وَتَجْعَلُونَ لَهُ أَندَادًا ذَلِكَ رَبُّ الْعَالَمِينَ(9) وَجَعَلَ فِيهَا رَوَاسِيَ مِنْ فَوْقِهَا وَبَارَكَ فِيهَا وَقَدَّرَ فِيهَا أَقْوَاتَهَا فِي أَرْبَعَةِ أَيَّامٍ سَوَاءً لِلسَّائِلِينَ(10) ثُمَّ اسْتَوَى إِلَى السَّمَاءِ وَهِيَ دُخَانٌ فَقَالَ لَهَا وَلِلْأَرْضِ اِئْتِيَا طَوْعًا أَوْ كَرْهًا قَالَتَا أَتَيْنَا طَائِعِينَ (11) فَقَضَاهُنَّ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ فِي يَوْمَيْنِ وَأَوْحَى فِي كُلِّ سَمَاءٍ أَمْرَهَا وَزَيَّنَّا السَّمَاءَ الدُّنْيَا بِمَصَابِيحَ وَحِفْظًا ذَلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ(12) } فصلت
واتە: ئێوە نکۆڵی لەو خوایە دەکەن کە زەوی لە دوو ڕۆژ درووستکردووە، جا ئێوە هاوبەشی بۆ درووست دەکەن؟ (9) وە چیاکانی لەسەر داناوە و ڕزق و ڕۆزی بۆ دیاریکردووە لە چوار ڕۆژان بۆ ئەوانەی کە دەپرسن (10) دواتر لەسەر ئاسمانەکان وەستا، کاتێک کە ئەو بریتی بوو لە دووکەڵێک وتمان بەم و بە زەوی وەرن بۆ لام بە خۆشی یان بە ناخۆشی، وتیان بە خۆشی بۆت دێین (11) جا حەوت ئاسمانمان لێیەوە درووستکرد لە دوو ڕۆژ و بە هەر ئاسمانێکمان گەیاند کارەکانیان و ئاسمانی زەویشمان بە گڵۆپ ڕازاندەوە و بۆ پاراستن، ئاوایە کاری خۆشەویست و زانا (12)
ئەگەر سەیری ئەم ئایەتە بکەین، ئەوا ئەو زانیارییانەمان بۆ دەردەکەوێت:
یەکەم جار، زەوی لە ماوەی دوو ڕۆژ درووستدەکرێت.
دواتر بۆ ماوەی چوار ڕۆژیتر ڕزق و ڕۆزی و چیاکانی بۆ دادەنرێت.
ئاسمانەکان لەو حاڵەتەی ئێستا دووکەڵن.
ئەو دووکەڵەی ئاسمانەکان بوون بە حەوت ئاسمانەکە لە دوو ڕۆژی تر.
سەرەتا، دەمەوێت بڵێم ئەو ئایەتە، باس لە درووستکردنی گەردوون دەکات لە 8 ڕۆژ، (2 ڕۆژ بۆ زەوی درووستکرن +4 رۆژ بۆ چیا و ڕزق و ڕۆزی + 2 ڕۆژ بۆ کردنی ئاسمانەکان بە حەوت ئاسمان)
دان بةوة دةنيم كة رةخنةكانت بةجيية بةلا كاتيك سةيرى كتيبة ئيسلاميةكان دةكةيت ئةو هةلانة جوانكراينة وات ليدةكةن بلئ ئيوة راست ئيمة بةهةلة جوينة .من زمانى عرةبى باش نازانم تاوةكو راستى بدؤزمةوة .سةرجاوة ايسلامة كوردية كان زؤر شت داوينة سةر بابةتةكان _سوباست دةكةم لةمةو دوا هةول نادة م لة دين بكؤلمة .ئةم شتانة زؤر بيزاريان كردومة .خوات لةكةل! ئؤ ببورة تؤ خودات نية …….
سوپاس کە ڕەخنەکانمت پێ ڕەوان، هیوادارم (ئەگەر ئارەزووت بوو) ئەوا لە هەردوو نووسینەکانی من و وەڵامە (نازانستییە) ئیسلامییەکان وردبیتەوە تاوەکوو ڕاستییەکەت بۆ دەربکەوێت.
تۆش ماڵت ئاوابێت و خۆشحاڵبووم بە گفتوگۆکردنت!