ئەڵڵای موسڵمانان پەیمانەکانی خۆی پشتگوێ دەخات…

سڵاو هاوڕێیان،

دوای دابڕانێکی زۆر، دووبارە بەیەکتر شاد دەبینەوە، لە بابەتێکی نوێ، ئەم بابەتەی ئەمجارە، بابەتێکی زۆر کورتە لە ڕووکارا، بەڵام زۆر زۆر واتا بەخشە لە ناوەڕۆکدا… لە قوڕئاندا ئایەتێک هەیە دەڵێت:

(و لا تقتلوا اولادكم خشية املاق، نحن نرزقكم و اياهم)

واتە:

مناڵەکانتان مەکوژن لە ترسی برسێتی و قات و قڕی، ئێمە ئێوە و ئەوان لە ئەستۆی خۆمان دەگرین و ڕزقتان دەدەین.

من ئێستا پرسیارێکم هەیە، تەنها پرسیارێک هیوادارم کە موسڵمانەکان بتوانن وەڵامم بدەنەوە، چونکە ئەمە بەڕاستی یەکێکە لە کاریگەرترین هۆیەکانی وازهێنانم لە ئیسلام و خوایەکەی. وەک هەمووجارێکیش هەر لێدوانێکی دوور لە کڕؤکی بابەتەکە، یان پڕ لە سووکایەتی بڵاوناکەمەوە.

پرسیارەکەشم ئەمەیە: ئایا خوا خۆی بەڵێن نادا، کە هەر خۆی ڕزقی مناڵەکان و خێزانەکەش دەدات، بەڵام ئەی بۆ ئەم دوو منداڵە و هەزارانی وەک ئەم دووە ئەم بەشە خواییەیان بەبەر نەکەوتووە؟ بۆچی ڕؤژانە بە هەزاران مناڵ لە برسانا دەمرێت؟ بۆچی بە ملیۆنان مناڵ و خێزان لە دەست برسییەتییەوە ناڵەناڵییانە؟ ئایا ئەمە پەیمان شکاندنی نووسەری قوڕئان نییە؟ (تێبینی، ئەم وێنەیە لە وڵاتی سۆماڵی ئیسلامی گیراوە):

هیوادارم کە وەڵامێکی گونجاوم بەدەست بکەوێت،  بەو هیوایەمە ئەم پرسیارە ببێتە هۆی ئەوی بیرێک لەم ئایینە شڵەژاوە بکەنەوە.

تێبینی:‌ تکایە بمبەخشن کە ئەم وێنە دڵتەزێنەم بڵاوکردۆتەوە.

هیوادارم مێشکەکانمان هانمان بدەن بۆ دۆزینەوەی ڕێگای دروست،

مەم

Posted in ئایینی ئیسلامی | Tagged , , , , , , , , , | 4 Comments

دروستکەری گەردوون نازانێت کۆکردنەوە چۆنە – باسی میرات لە ئیسلام!

سڵاو بەڕێزان،

دوای ماوەیەکی یەکجار زۆر، ئەوە جارێکیتر پێتان شاد دەبینەوە بۆ باسکردنی بەڵگەیەکیتر لە بەڵگەکانی مایەپووچی ئیسلام و ئەڵڵای ئیسلامی. ئەم بابەتەم لە ماڵپەڕی بێئایینە عەرەبەکانەوە وەرگێڕاوە، بۆ بینینی بابەتە عەرەبییەکە سەرێک لەم ماڵپەڕە بدە: http://www.ladeenyon.net/forum/viewtopic.php?f=178&t=37874

بەڕێزان، موسڵمانەکان و باوەڕدارەکان بە گشتی کە باس لە بەڵگەکانی بوونی خوایەکەیان دەکەن، باس لە گەردوون دەکەن و دەڵێن، ئایا چۆن دەکرێت ئەم گەردوونە بە دەستی دروستکەرێکی زاناوە دروستنەکرابێت و خۆکردەنی هاتبێتە بوون. جا با بزانین ئەو خوایە زانایەی کە ئەمان باسی دەکەن چۆن چۆنی زانایە!

نەزانی محەمەد زۆر بە زەقی لە کتابەکەی ڕەنگ دەداتەوە، ئەوەتا زۆر جاران وتەی کۆنی خۆی بیردەچێتەوە (وەک لە ژمارەی فریشتەکان لە جەنگی بەدر)، وەیاخۆ زۆرجار هەندێک شت گران دەکات بەڵام دەڵێت ئاسانم کردووە (الآنَ خَفَّفَ اللّهُ عَنكُمْ وَعَلِمَ أَنَّ فِيكُمْ ضَعْفًا فَإِن يَكُن مِّنكُم مِّئَةٌ صَابِرَةٌ يَغْلِبُواْ مِئَتَيْنِ وَإِن يَكُن مِّنكُمْ أَلْفٌ يَغْلِبُواْ أَلْفَيْنِ بِإِذْنِ اللّهِ وَاللّهُ مَعَ الصَّابِرِينَ)، وەیاخۆ زۆرجار ئەوەندە درێژدادڕی دەکا، کە خۆی تووشی هەڵەی زەق زەق دەکات! ئەوەتا لە باسی میرات چەندین هەڵەی تێدایە، ئەم نموونەیە دەتوانێت زۆر جوان ئەو چرووکییە نیشانبدات:
ئایا چۆن میراتی پیاوێک دابەش دەکەین کە ئەگەر مرد تەنها چوارکچ و دایک و باوكێک و خێزانەکەی لەدوا بەجێ بمێنێ؟

بەگوێرەی قوڕئان:

يُوصِيكُمُ اللَّهُ فِي أَوْلادِكُمْ لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الأُنثَيَيْنِ فَإِن كُنَّ نِسَاء فَوْقَ اثْنَتَيْنِ فَلَهُنَّ ثُلُثَا مَا تَرَكَ وَإِن كَانَتْ وَاحِدَةً فَلَهَا النِّصْفُ وَلأَبَوَيْهِ لِكُلِّ وَاحِدٍ مِّنْهُمَا السُّدُسُ مِمَّا تَرَكَ إِن كَانَ لَهُ وَلَدٌ فَإِن لَّمْ يَكُن لَّهُ وَلَدٌ وَوَرِثَهُ أَبَوَاهُ فَلأُمِّهِ الثُّلُثُ فَإِن كَانَ لَهُ إِخْوَةٌ فَلأُمِّهِ السُّدُسُ مِن بَعْدِ وَصِيَّةٍ يُوصِي بِهَا أَوْ دَيْنٍ آبَاؤُكُمْ وَأَبْنَاؤُكُمْ لاَ تَدْرُونَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ لَكُمْ نَفْعًا فَرِيضَةً مِّنَ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمًا

واتە:

خوا پێتان ڕادەسپێرێت کە کوڕەکانتان دوو بەقەد کچان وەردەگرن، خۆ گەر زیاتر لە دوو کچ بن ئەوا دوو لە سێی بۆماوەکەیان بەردەکەوێت، ئەگەر یەک دانە کچ بێت ئەوا نیوەی، بۆ باوانیش هەریەکێک لەمان لە شەش بەشی بۆماوەکە تەنها بەشێکیان بەبەر دەکەوێت. خۆ ئەگەر بێ و مناڵی نەبێت و تەنها باوانی میراتگری بن، ئەوا دایکی سێیەکی بەر دەکەوێت، ئەگەر خوشک و براشی هەبێت، ئەوا دایکی شەشیەکی بەر دەکەوێت دوای ئەوەی وەسیەت و قەرزەکانی جێبەجێدەکرێت. خۆ ئێوە نازانن باوان و کوڕانتان کامەیان نزیکترن لێتانەوە ئەمە فەرزێکە لە لایەن خواوە، هەر ئەویش زانا و دانایە.

وە هەروەها:

وَلَكُمْ نِصْفُ مَا تَرَكَ أَزْوَاجُكُمْ إِن لَّمْ يَكُن لَّهُنَّ وَلَدٌ فَإِن كَانَ لَهُنَّ وَلَدٌ فَلَكُمُ الرُّبُعُ مِمَّا تَرَكْنَ مِن بَعْدِ وَصِيَّةٍ يُوصِينَ بِهَا أَوْ دَيْنٍ وَلَهُنَّ الرُّبُعُ مِمَّا تَرَكْتُمْ إِن لَّمْ يَكُن لَّكُمْ وَلَدٌ فَإِن كَانَ لَكُمْ وَلَدٌ فَلَهُنَّ الثُّمُنُ مِمَّا تَرَكْتُم مِّن بَعْدِ وَصِيَّةٍ تُوصُونَ بِهَا أَوْ دَيْنٍ وَإِن كَانَ رَجُلٌ يُورَثُ كَلالَةً أَو امْرَأَةٌ وَلَهُ أَخٌ أَوْ أُخْتٌ فَلِكُلِّ وَاحِدٍ مِّنْهُمَا السُّدُسُ فَإِن كَانُواْ أَكْثَرَ مِن ذَلِكَ فَهُمْ شُرَكَاء فِي الثُّلُثِ مِن بَعْدِ وَصِيَّةٍ يُوصَى بِهَا أَوْ دَيْنٍ غَيْرَ مُضَارٍّ وَصِيَّةً مِّنَ اللَّهِ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَلِيمٌ

واتە:

ئێوە نیوەی ئەو بۆماوەتان بەردەکەوێت کە ژنەکانتان بۆتانی بەجێهێشتوون گەر مناڵیان نەبێت، خۆ گەر مناڵیان هەبێت ئەوا چواریەکتان بەردەکەوێت، دوای جێبەجێکردنی هەر وەسیەتێک و قەرزێک کە هەیانە. ئەوانیش چواریەکی ئەوەیان بەردەکەوێت کە ئێوە بەجێی دەیەڵن گەر مناڵتان نەبێت، خۆ گەر مناڵتان هەبێت ئەوا هەشتیەکیان بەبەردەکەوێت، دوای جێبەجێکردنی هەر وەسیەتێک و قەرزێک کە هەتانە، خۆ ئەگەر پیاوێک یا ژنێک مرد و منداڵ و باوک  و باپیر و براو پووری نەبێت و خوشکێک یان برایەکی هەبێت ئەوا هەریەک لەمان تەنها شەشیەکیان بەردەکەوێت، خۆ ئەگەر لەمەش زیاتر بێت ئەوا هەموویان لە سێیەک بەشدار دەبن، دوای ئەنجامدانی هەر وەسیەتێک و قەرزێکی بێ زیان، ئەمە فەرمانێکە لە خوا، کە خۆی زانا و دلۆڤانە.

بەگوێرەی ئەم ئایەتانە:

  • 4 کچ: ثلثا مما ترك – لە سێیان دووی ئەوەی بەجێی هێشتووە: 2 ÷ 3 = 0.66
  • باوان: لابويه لكل واحد منهما السدس – هەر یەک لە دایک و باوکی شەش یەک: 1 ÷ 6 + 1 ÷ 6 = 0.33
  • ژنەکەی: فَإِن كَانَ لَكُمْ وَلَدٌ فَلَهُنَّ الثُّمُنُ – گەر مناڵتان هەبێت، ئەوا هەشت یەکیان بەردەکەوێت: 1 ÷ 8 = 0.125

با ئێستا بێین و ئەم ژمارانە هەموو کۆ بکەینەوە بزانین دەکات بە چەند: 0.66 + 0.33 +‌0.125 = 1.125!!! واتە گەر یەکێک بمرێت و 1000 دیناری لە دوا بەجێبمێنێت، ئەوا دەبێت ئێمە 1125 دینار دابەش بکەین!!! واتە ئەو خوایە هەڵەی ژمارەیی کردووە کاتێک ئەم ئایەتانەی دابەزاندووە! ئایا خوایەکی ئاوا شایانی پەرستنە؟

بێگومان، موفتییەکان زوو هەستییان بەم هەڵە زەقە کردووە، بۆیە هەڵساون بە تەڵەکەبازییەک لە کاتی شیکارکردنی ئەم هاوکێشەیە (تەنها بۆ ئەوەی ئەم هاوکێشەیە پستڕاستبکەنەوە)، بێگومان ئەم تەڵەکەبازییەیان هیچ پەیوەندییەکی بە قوڕئانەوە نییە، بەڵکوو لە خۆیانەوە زیادەیان خستۆتە سەر. داواتان لێدەکەم کە ئەم هاوکێشەیەم بۆ شیکاربکەن بەوەی کە لە قوڕئاندا هەیە. بەوەی لە قوڕئاندا هەیە، نەوەک لەخۆتانەوە پینەو پەڕۆ بدۆزنەوە، بێگومانیشم کە ناتوانن ئەمە شیکاربکەن، چونکە هەڵەکە لە قوڕئانە! ئەوەتا ئەڵڵا پێویستی بە مرۆڤ هەیە تاوەکوو هەڵەکانی بۆ چاک بکەنەوە!

ئەمە یەکێکە لە هەرە کوشندەترین هەڵەکانی قوڕئان، چونکە ئەمە بیرکارییە، بیرکاری ناتوانیت فڕوفێڵی لەگەڵ بکەیت، ناتوانیت بە لێکدانەوەی نەشاز خۆت لە هەڵەکان ڕزگاربکەیت، موفتییەکان زۆر هەوڵیان داوە کە ئەمە چارە بکەن، بۆ نموونە ئەم فەتوایە باس لەمەدەکات: http://www.islamweb.net/fatwa/index.php … A&Id=32077

بەڵام بابزانین (العول) چییە، بە کورتی ئەمە واتا هەر بەشێک بە ڕێژەیەک کەم بکەیتەوە، واتە، سێیەک چیتر سێیەک نابێت و هەشتیەک دەبێتە یەک لە نۆ یان یەک لە دە، وەک ئەوەی ئێمە مێشکمان نەبێت ئاوا بە ئاسانی درۆمان لەگەڵ دەکەن!

هیوادارم دوای خوێندنەوەی ئەم بابەتە بیربکەنەوە، بیربکەنەوە کە ئایا بۆچی ئەم پیاوە ئایینیانە درۆمان لەگەڵ بکەن؟ ئایا ئەگەر ئەم قوڕئانە قسەی خوا بێت بۆ پڕیەتی لە هەڵە؟

هیوادارم مێشکەکانمان ڕێنموونیمان بکەن بۆ دۆزینەوەی ڕێگای دروست،

مەم کوردی

Posted in هەڵە زانستییەکانی ئیسلام, ئایینی ئیسلامی | Tagged , , , , , , , , , | 21 Comments

ئەوان بۆ دۆزەخ و ئەمانیش بۆ بەهەشت!

سڵاو بەڕێزان،

سەرەتا داوای لێبوردن دەکەم چوونکە، ئەوە بوو بە ماوەیەکی درێژ، من هیچ بابەتێکم بڵاو نەکردۆتەوە، ئەمەش بەهۆی سەرقاڵی زۆرم، ئەمڕۆ دڵم خۆشە بەوەی کە هەندێک لە مژوولییەکانم بەسەرکەوتوویی بەسەرچوون و ئێستا هەندێک کەمتر سەرقاڵم.

ئەوەی دەمەوێت لە بابەتی ئەمڕۆم باسی بکەم، هەندێک لە مەنتقی نەشازی ئیسلامە. هەموومان ئاگامان لەم ڕووداوانەی ئەم دواییانەی ئێستای ناوچەکەمان هەیە، کە بڵێسەکەی لەسەردەستی مەردێکی تونسی بە ناوی بوو عەزیزی سەری هەڵدا. خۆ سووتاندنی ئەم جوامێرە بوو بە هۆی ئەم هەموو گۆڕانکارییانەی کە ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین ڕوودەدەن!

ئەوەی سەیرە، ئەم جوامێرە چۆن لە دنیادا بە ئاگر سووتا، ئاواش لە دۆزەخی ئیسلام و لای خوای نا میهرەبان لە نێو کڵپەی ئاگری دۆزەخی خەیاڵی لە سووتاندایە! ڕەنگە سەیرتان پێبێت و بڵێن بۆ؟ ئاسانە، لە ئیسلامدا، هەرکەسێک کە خۆی بکوژێت شوێنی دۆزەخ دەبێت، بە گوێرەی وتەی موحەممەد:

من حلف على ملة غير الإسلام فهو كما قال ، وليس على ابن آدم نذر فيما لا يملك ، ومن قتل نفسه بشيء في الدنيا عذب به يوم القيامة ، ومن لعن مؤمنا فهو كقتله ، ومن قذف مؤمنا بكفر فهو كقتله )

الراوي: ثابت بن الضحاك المحدث: البخاري – المصدر: صحيح البخاري – الصفحة أو الرقم: 6047
خلاصة حكم المحدث: [صحيح]

واتە: ئەوەی کە خۆی بە شتێکەوە بکوژێت، بەهەمان ئەو شتە لە دۆزەخ ئازار دەچێژێت!

ئەم حەدیسە بەچەندین جۆر لە لایەن هەردوو ڕاوی موسلیم و بوخارییەوە گێڕدراوەتەوە، بۆ ئەوەی سەیری هەموویان بکەیت، ئەوەتا سەردانی ئەم بەستەرە بکە: http://goo.gl/QfNcM

بۆ ئەوەی چاتر دڵنیابیت، سەیرێکی ئەم فەتوایە بکە:

http://www.islamic-fatwa.com/fatawa/index.php?module=fatwa&id=3693

ئای، ئەم ئیسلامە چەند نا ماقووڵە، ئاخر چۆن دەبێت کەسێکی وەکوو بوو عەزیزی کە گەلێکی بەتەواوی لە ژێر چەپۆکی ئەم زۆردارە ڕزگارکرد بچێتە دۆزەخ و خوێنڕێژێکی وەکوو سەددام بچێتە بەهەشت؟ چی چی؟ سەددام دەچێتە بەهەشت؟‌ بەڵێ ئەو دەچێتە بەهەشت، پێتان سەیرە وەنییە؟ هەموومان دەزانین، کە سەددامی خوێنڕێژ بەر لە لەسێدارەدانی شەهادەی هێنا، محەمەدیش لە حەدیسێکدا دەڵێت:

من كان آخر كلامه لا إله إلا الله دخل الجنة

الراوي: معاذ بن جبل المحدث: الألباني – المصدر: صحيح أبي داود – الصفحة أو الرقم: 3116
خلاصة حكم المحدث: صحيح
واتە: ئەو کەسەی کە دوا وشەی لا الە الا اللە بێت، دەچێتە بەهەشت

سەیرکەن، خۆ محەمەد لێرانە هیچ‌ شەرتێکی دانەناوە، وتوویەتی ئەوەی بڵێ لا الە الا اللە دەچێتە بەهەشت، بە بێ هیچ ڕەچاوکردنێک بۆ ئەو زوڵم و زۆرییانەی کە ئەو کەسە هەیتی، بە بێ ڕەچاوکردنی ئەو هەموو کەسە بێتاوانەی کە ئەم کەسە کوشتوونییەتی! ئاخر ئەمە چ ئایینێکی نەشییاوە کاتێک یەکێکی وەکوو سەدام خوێنڕێژ، ئەو کەسەی کە بە هەزاران دایکی کوردی جەرگ بڕاو کردووە ئێستا لە بەهەشت بێت و یەکێکی وەکوو ئەدیسۆن، ئەو کەسەی کە یەکەم کەسێک بوو کە سوودی لە کارەبا وەرگرت بۆ دروستکردنی گڵۆپ و ڕۆژانە هەموو دانیشتوانی ئەم زەوییە سوود لەم ڕووناکییە دەبینن، بچێتە دۆزەخ!

بەڵێ، بە گوێرەی قوڕئانەکەی محەمەد، خوا لە هەموو کەسێک خۆشدەبێت، تەنها ئەوانە نەبن کە هاوەڵ پەیدا دەکەن! ئەم ئایەتە بخوێننەوە بۆ زانیاری زیاتر:

﴿ ‏إِنَّ اللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَنْ يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَنْ يَشَاءُ وَمَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدِ افْتَرَى إِثْمًا عَظِيمًا ﴾ ‏[‏النساء‏‏ : 48‏]‏

واتە: خوا لە هاوەڵ دانان خۆشنابێت و لە هەموو گوناهێکی تر خۆش دەبێت گەر مەیلی لێبێت، ئەوەی هاوەڵ بۆ خوا دانێت ئەوە کارێکی گەورەی کردووە!

سەیری ئەم خوایە نەشازە بکە، زۆردارێکی وەک سەدام دەبات بۆ بەهەشت و زانایەکی وەک ئەدیسۆن و شۆڕشگێڕێکی وەکوو بوو عەزیزی لە دۆزەخ ئازار دەدات! دە بیر بکەنەوە، مێشکەکانتان بە گەڕ بخەن، ئەوانە درۆمان لەگەڵ‌ دەکەن!

هیوادارم مێشکەکانمان بۆ ڕێگای ڕاست ڕێنموونیمان بکەن،

مەم کوردی

Posted in ئایینی ئیسلامی | Tagged , , , , , , , | 7 Comments

ئیسلام و سەقافەتی هاککردن!

سڵاو بەڕێزان،

ئیسلام، وەک ئایین لە هەرە هەمەجیترین ئایین و پێڕەوە لەسەر گۆی زەوی، ئەوەتا زۆری کردەوە تیرۆرستییەکان و خۆ کوژییەکان لە کارە نایابەکانی موسڵمانەکانن. ئەوەی کە زۆر جێگەی داخە، هەموو ئەوانە بەشێکن لە ڕابردوو و سەقافەتی ئیسلام، هەروەک لە بابەتی قەسابخانەکەی بەنوو قوڕەیزە باسمانکرد، محەمەد بەهیچ شێوەیەک جیاوازی لەگەڵ ئەوانە نەبووە، بەڵکوو ئەو یەکەم کەس بووە، کە کرداری کۆمەڵکوژی لە جیهانی ئیسلامی بەجێگەیاند!

ئەوەی لەم بابەتە دەمەوێت باسی بکەم، جۆرێکیترە لە جیهادی ئیسلامی، یا باشتر بڵێم دامرکاندنەوەی خواستی بەرامبەر و تەفروتوناکردنی ئەو بیروڕایانەی کە لەگەڵ ئیسلام ناگونجێن، ئەویش بابەتی هاککردنی پێگە ئیلحادییەکانە (خۆیان ناوی دەنێن جیهادی ئەلیکتڕۆنی). وەک ئەوەی کە موسڵمانەکان هیچ شتێکییان بۆ نەمابێتەوە بۆ گفتوگۆ جا ناچار یەکسەر بەرەو جیهادکردن و هاککردن هەنگاو دەنێن.

لە یەک دوو مانگی ڕابردوو، زیاتر لە دە پێگەی ئیلحادی (ئەوەندەی من ئاگادارم) هاککرا، هەندێکییان بەداخەوە، خاوەنەکەشییان گیراوە و ئێستا ژیانییان لە مەترسی دایە (وەک هەڤاڵمان، وەلید ئەلحوسەینی لە فەڵەستین). لە خوارەوە ئاماژە بە هەندێک لەو پێگانە دەکەم، لەگەڵ باری ئێستایان:

  1. یانەی مولحیدە عەرەبەکان – دوای دوو مانگ هاککردن ئێستا بۆ کارکردن گەڕاوەتەوە
  2. یانەی تەبیعییە عەرەبەکان — دوای چەند هەفتەیەک دووبارە بۆ کارکردن گەڕاوەتەوە
  3. ماڵپەڕی خوداکان (لەلایەن بەڕێز مەریوان هەڵەبجەیی) — ئێستا ماڵپەڕەکە دەستبەسەرە لەلایەن گڕووپێکی ئیسلامی.
  4. ماڵپەڕی دواڕۆژ — دەتوانن بەشێوەیەکی کاتی سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکەن لە بری ئەو
  5. وێببڵاگی ئیبن کریشانی ئیماڕاتی — هێشتا نەگەڕاوەتەوە کارکردن
  6. وێببڵاگی نووڕ ئەلعەقڵ (لەلایەن بەڕێز وەلید ئەلحوسێنی) — ئێستا وەلید حوسێنی گیراوە، وە بابەتەکانی لە ماڵپەڕەکەی ڕەشکراوەتەوە و بە نامەیەکی نامۆ گۆڕدراوە.
  7. وەیاخود، ڕیپۆرت دان دژی ئەو لاپەڕانەی لە فەیسبووک کە دژ بە ئایینی ئیسلامن، وەک ئەوەی بڵێن، هیچ کەس بۆی نییە دژ بە ئایینی ئیسلام بێت.

وابزانم گەر وابڕوا، ئەڵڵای ئیسلامی پێویستی بە فریشتەیەکیتر دەبێت بۆ ئەوەی لەبری جیهادییە ئیسلامییەکان بێت و هاکی ئەو ماڵپەڕە نائیسلامییانە بکەن، لەوانەشە پێویستبکات کە ناوی لێبنێت (هاکائیل). ئەم وێنە کاریکاتێرییە جۆری بیرکردنەوەی ئەو ئیسلامییە توندڕەو و جیهادییانە دەخاتەڕوو:

لەکۆتاییدا، هیوادارم مێشکەکانمان ڕێنموونیمان بکەن بۆ دۆزینەوەی ڕێگای دروست

مەم

Posted in ئایینی ئیسلامی | Tagged , , , , , , , , | 2 Comments

قەسابخانەکەی بەنو قوڕەیزە

سڵاو بەڕێزان،

زۆر جار گوێمان لەوە دەبێت، کە محەمەد بە ڕوحمترین کەس بووە لە جیهاندا، هەردەم بە میهرەبانییەوە لەگەڵ دوژمنانی هەڵسوکەوتی کردووە، هەرگیز دڵڕەقی نەنواندووە و زۆران شتی لەم شێوەیە، بەڵام ئەوەی نایزانین، هەر ئەم محەمەدە، چەندین قەسابخانەی ناوەتەوە لە مێژووی ژیانی خۆی، چەندین جار هەموو دوژمنانی خۆی ڕەشبکوژ کردووە، هەروەک چۆن سەدام کوردی ڕەشبکوژ دەکرد!! هەر ئەوەندە نا، بەڵکوو هەروەک سەددام لە ئەنفالە خوێناوییەکە کردی، محەمەدیش مناڵەکانی بە بەندە دەگرت و ئافرەتەکانیشی بە کەنیزەک دەگێڕاوە. دواتریش گەر ئارەزووی بووایە، ئەوا دەیفرۆشتن لە بازەڕەکانا، وە یاخۆ بۆ خۆیانی گڵدەداوە! هەر بۆ ئەم مەبەستە، باس لە قەسابخانەکەی بەنوو قوڕەیزە دەکەین.

شوێن، دێی بەنو قوڕەیزەیە لە شاری مەدینە، کات، ساڵی پێنجەمی دوای کۆچی محەمەدە لە مەککەوە بۆ مەدینە. بەسەرهاتەکانی ئەم چیرۆکە، دوای لێبوونەوەیان لە شەڕی ئەحزاب ڕوویداوە، ئەو شەڕەی کە لە نێوان موسڵمانەکان و قوڕەیشییەکان ڕوویدابوو، و بە سەرکەوتنی موسڵمانەکان کۆتایی هاتبوو. محەمەد سەرکردەی بەنوو قوڕەیزەی بەوە تۆمەتبارکرد، کە یارمەتی دوژمنانی داوە بەوەی کە ڕێگەیانی پێداوە تا لە دەرگاکانی قەڵاکانیانەوە بپەڕنەوە نێو مەدینە. هەر لەبەر ئەوەش محەمەد بڕیاری دا کە تۆڵە بسەنێتەوە، بەوەی کەوا ئەوان “خیانەتیان” کردووە و پەیمانی نێوانیانی شکاندووە.

وەک ئاشکرایە، لە شەڕی ئەحزاب محەمەد بەدرێژایی شاری مەدینە، چاڵی هەڵکەند بۆ ئەوەی بەر لە هاتنە ژوورەوەی قوڕەیشییەکان و هاوپەیمانەکانی بگرێت لە هاتنە ژوورەوەیان بۆ ناو شاری مەدینە، وە لەبەر ئەوەی کە بەنوو قوڕەیزە هاوپەیمانی محەمەد بوون، محەمەد بەشی پشتەوەی شاری مەدینەی، بێ چاڵ بەجێهێشت، چونکە ئەو کەسەی کە بیویستبا بهاتبایە بۆ ناو مەدینە لەو لاوە، دەبووایە بەناو قەڵاکانی ئەو دێیەوە بێت، کە ئەوەش نەدەکرا، تەنها گەر ئەوان دەرگاکانیان واڵا نەکردبا.

یەکێک لەوانەی کە لەگەڵ هاوپەیمانەکان بوون، (حیی بن احطب) بوو، کە سەرکردەی بەنوو نەزیڕ بوون (ئەو دێیەی، کە لەکاتێکی زووتر ڕاگوێزرابوونەوە و لە شاری مەدینەوە دەرکرابوون، لەلایەن محەمەد!). جا حیی هات بۆلای بەنی قوڕەیزە، بۆ ئەوەی ڕازییان بکات کە دەرگای قەڵاکان بکەنەوە. ئەوە بوو، حیی ئەوەندەی بۆ سەرکردەی بەنوو قوڕەیزە وت، تا گەیشتە ئەو ڕادەیەی، کە سوێندی بۆ بخوا، کە ئەگەر قوڕەیش و هاوپەیمانەکان نەیانتووانی محەمەد لەناو بەرن و هەڵاتن، ئەوا من لەگەڵتان لە قەڵاکانتان دەبم تا ئەوەی بەسەر تۆ دێت بەسەر منیش دێت.

ئەو هەواڵە بە محەمەد گەیشت، ئەوە بوو، موسڵمانەکان ناکۆکییان خستە نێوان قوڕیشی و بەنوو قوڕەیزە. هەر بۆیەشە سەرکردەی بەنوو قوڕەیزە بڕیاری دا، کە دەرگای قەڵاکان نەکەنەوە. بەڵام دوای تەواوبوونی شەڕ، جوبرەئیلی خاوەن شەشسەد باڵ، لە سەر شێوەی مرۆڤێکی جامانە لەسەری ئەسپسوار دێت بۆ لای. فریشتەکە بە محەمەدی وت، ئەڵڵا داوای لێدەکات، کە سوپاکەی کۆبکاتەوە و بچێت بۆ شەڕی بەنوو قوڕەیزە. محەمەد دەڵێت، فریشتەکە سەری سوڕمابوو کە محەمەد چەکەکانی فڕێداوە.

فانما كانت الظهر اتى جبريل صلعم كما حدثني الزهري، معتجرا بعمامة من استبرق على بغلة عليها رحالة قطيفة من ديباج فقال او قد وضعت السلاح يا رسول الله؟ قال نعم فقال جبريل فما وضعت الملائكة السلاح بعد و ما رجعت الان الا من طلب القوم ان الله عز و جل يامرك يا محمد بالسير الى بني قريظة فاني عامد اليهم فمزلزل بهم. سيرة ابن هشام، الجزء الثاني باب “غزوة بنو قريظة سنة خامس”

محەمەد چوو بۆ لای هاوەڵەکانی تا فەرمانیان پێبکات، کە پیداویستی جەنگ ئامادەبکەن و بۆ دێی بەنی قوڕەیزە هەنگاوبنێن بۆ هەڵکوتانە سەرییان بە شێوەیەکی ناکاوی.

فامر صلعم مؤذنا، فاذن في الناس من كان سامعا مطيعا، فلا يصلين العصر الا ببني قريظة. سيرة ابن هشام، الجزء الثاني، باب “دعوة المسلمين الى القتال”

محەمەد بۆ دێیەکەیان هەنگاویناو، بۆ ماوەی 25 ڕۆژان گەمارۆیانیدا،تا گەیشتە ئەو ڕاددەی، خەڵکانی بەنوو قوڕەیزە، توانای بەرگەگردنیان نەما! کار گەیشتە ئەو ڕاددەیەی کە خەڵکانی بەنوو قوڕەیزە جگە لە سێ هەڵبژاردن چیدیکەیان بۆ نەماوە:

یەکەم:‌ خۆبەدەستەوە دان و پاڕانەوە بۆ محەمەد تاوەکوو میهرەبان بێت لەگەڵیان.

دووەم: خۆبەدەستەوەنەدان و شەڕکردن لەگەڵیان.

سێیەم: جوولەکەکان (بەنوو قوڕەیزە)، مناڵ و ژنەکانی خۆیان بەدەستی خۆیان بکوژن و بچن بۆ جەنگان (تاوەکوو مناڵ و ژنەکانیان بە بەندە و تاڵانی نەبردرێن).

یەهوودییەکان، هەڵبژاردنی یەکەمیان هەڵبژارد و خۆیان بەدەستەوەدا و داوای بەزەیی و سۆزییان لە محەمەد کرد، بەو ئومێدەی کە دڵی نەرمبێت و ئازادییان بکات. هەر بۆیەشە، لەگەڵ محەمەد پێکهاتن، کە سەعدی کوڕی مەعاز بکەن بە سەرپشک لەنێوانیاندا، هەرچەندە کە سەعد خۆی ئەو کاتە بریندارکرابوو لەشەڕی ئەحزاب، ناوبژی سەعدیش ئا بەم شێوەیەبوو:

  1. کوشتنی هەموو ئەو کوڕانەی کە باڵغ ببوون (واتە، 12 ساڵ بەرەوسەر)
  2. بە بەندەگرتنی هەموو منداڵ و ئافرەتەکان.
  3. تاڵانکردنی هەموو پارە و زەوییەکانیان.

بەڵێ، کوشتن، کردنە بەندە و تاڵانی! شازی پێغەمبەر!

فاما المهاجرون من قريش، فيقولون انما اراد ارسول الله الانصار، و اما الانصار، فيقولون قدعم بها رسول الله فقاموا اليه فقالوا: يا ابا عمرو، ان رسول الله قد ولاك امر مواليك لتحكم فيهم فقال سعد بن معاذ: عليكم بذلك عهد الله و ميثاقه، ان الحكم فيهم لما حكمت؟ قالوا: نعم و على من هاهنا؟ في الناحية التي فيها رسول الله و هو معرض عن رسول الله صلعم – اجلالا له فقال رسول الله: نعم قال سعد فاني احكم فيهم ان تقتل الرجال و تقسم الاموال و تسبى الذراري و النساء. سيرة ابن هشام، الجزء الثاني باب “نزول بني قريظة على حكم الرسول و تحكيم سعد”

محەمەدیش، وەڵامی دەداتەوە، بەوەی کە ئەڵڵا خۆی بەم بڕیارەی سەعد ڕازییە!

قال ابن اسحاق: فحدثتني عاصم بن عمر بن قتادة، عن عبدالرحمن بن عمرو بن سعد بن معاذ، عن طقمة بن وقاص الليثي، قال: قال رسول الله لسعد لقد حكمت فيهم بحكم الله من فوق سبعة ارقعة. سيرة ابن هشام، الجزء الثاني، باب “رضاء الرسول بحكم سعد”

دەگێڕنەوە، کە دەڵێن ژمارەیان شەشسەد یا حەوتسەد گەنج و پیاو بوونە، وە هەندێکیش دەڵێن، نەخێر هەشتسەد تا نۆسەد کەس بووینە! هەتا دەگاتە ڕاددەیەک، کە دەگێڕنەوە دەڵێن، هەرکەسێک تووکی بەری هاتبێت، ئەوە بە گەنج هەژمار دەکرا و دەبووایە بکوژرابا!! ئەوەبوو، محەمەد سەیری ناوگەڵی مناڵە هەرزەکارەکانی دەکرد و هەرکەسێک تووکی بەری هەبووایە، دەیکوشت و سەریدەبڕی! هەروەک ئەو ئیرهابییانەی عێڕاق کە سەری خەڵکی بێتاوانی عێڕاقی دەبڕن.

عُرضنا على النبي صلى الله عليه وسلم يوم قُرَيْظَة فمن كان محتلما أو أنبت عانته قُتِلَ ومن لا تُرِكَ

الراوي: عَطِيَّةَ القُرَظِيِّ المحدث: ابن عثيمين – المصدر: مجموع فتاوى ابن عثيمين – الصفحة أو الرقم: 227/20 – خلاصة حكم المحدث: صحيح

جا بابزانین، ئەم فەرمانەیان چۆن چۆنی جێبەجێکرد؟ محەمەد هەڵسا بە هەڵکەندنی چاڵی گەورە گەورە لە نێو بازاڕی مەدینە (گۆڕی بەکۆمەڵ، وەک ئەوەی کە سەددام دەیکرد)، بەندییەکانی بۆ چەندین کۆمەڵە بەشکرد. بەو مەبەستەی کە جێبەجێکردنی حوکمەکانیان کۆمەڵە دوای کۆمەڵە جێبەجێبکرێت و لە یەکێک لە چاڵەکان بشێردرێنەوە.

ثم استنزلوا، فحبسهم رسول الله بالمدينة في دار بنت الحارث امراة من بني النجار ثم خرج رسول الله الى سوق المدينة، التي هيسوقها اليوم فخندق بها خنادق ثم بعث اليهم فضرب اعناقهم في تلك الخنادق يخرج بهم اليه ارسالا، و فيهم عدو الله حيي بن اخطب و كعب بن اسد راس القوم و هم ست مئة او سبع مئة و المكثر لهم يقول كانوا بين الثمان مئة و التسع مئة. سيرة ابن هشام الجزء الثاني، باب “مقتل بني قريظة”

ئەی چییان لەو مناڵ و ئافرەت و پارانەکرد؟ محەمەد هەڵسا بە دابەشکردنییان بەسەر سەربازەکاننیان، وەکوو بەندە و کەنیزەک و دەسکەوتی شەڕ!

ثم ان رسول الله قسم اموال بني قريظة و نساءهم و ابناءهم على المسلمين، و اعلم في ذلك اليوم سهمان الخيل و سهمان الرجال و اخرج منها الخمس فكان للفارس ثلاثة اسهم، للفرس سهمان و لفارسه سهم و للراجل من ليس له فرس سهم. سيرة ابن هشام، الجزء الثاني، باب “قسم فيء بني قريظة”

چیدیکەش؟ خۆ هەردەبێت، محەمەد ئافرەتیدیکە بۆ گەلە خێزانەکەی زیادبکات، هەر بۆیە، کچێکی جوانکیلەی بۆ خۆی گێڕاوە، بەناوی ڕەیحانەی کچی زید، ئەمەی وەک کەنیزەکێک بۆخۆی گێڕاوە، دوای ئەوەی مێرد و هەموو نێرینەکانی خێزانەکەی کوشت لەو قەسابخانەیە.

و كانت ريحانة بنت زيد من بني النضير متزوجة في بني قريظة و كان رسول الله قد اخذها لنفسه صفيا، و كانت جميلة فعرض عليها رسول الله ان تسلم فابت الا اليهودية. فعزلها رسول الله ووجد في نفسه فارسل الى ابن سعية فذكر له ذلك فقال ابن سعية: فداك ابي و امي، هي تسلم فخرج حتى جاءها. فجعل يقول لها: لا تتبعي قومك، فقد رايت ما ادخل عليهم حيي بن اخطب، فاسلمي يصطفيك رسول الله لنفسه. المغازي، الجزء الثاني

هەندێک حەدیسی گرنگ، مەبەستم خوێناوی:

عن ابن عمر رضي الله عنهما قال : حاربت النضير وقريظة ، فأجلى بني النضير وأقر قريظة ومن علهيم ، حتى حاربت قريظة ، فقتل رجالهم ، وقسم نساءهم وأولادهم وأموالهم بين المسلمين ، إلا بعضهم لحقوا بالنبي صلى الله عليه وسلم فآمنهم وأسلموا ، وأجلى يهود المدينة كلهم : بني قينقاع وهم رهط عبد الله بن سلام ، ويهود بني حارثة ، وكل يهود المدينة .

الراوي: عبدالله بن عمر المحدث: البخاري – المصدر: صحيح البخاري – الصفحة أو الرقم: 4028 – خلاصة حكم المحدث: [صحيح]

يان:

أمرت أن أقاتل الناس حتى يشهدوا أن لا إله إلا الله وأن محمدا رسول الله ، ويقيموا الصلاة ، ويؤتوا الزكاة ، فإذا فعلوا ذلك عصموا مني دماءهم وأموالهم إلا بحق الإسلام ، وحسابهم على الله .

الراوي: عبدالله بن عمر المحدث: البخاري – المصدر: صحيح البخاري – الصفحة أو الرقم: 25

خلاصة حكم المحدث: [صحيح]

سەیری بیرکردنەوەی ئیفلیجی محەمەد بکەن، خۆ ئەو کەسە بیری نەکردەوە، تاوانی ئەو منداڵانە چییە؟ تاوانی ئەو ژنانە چیین، بۆ ئەوانیش دەبێت نرخی ئەو جەنگە بدەن؟ خۆ ئەوان لەشەڕ نەبوون. ئەی باشە خۆ خەڵکی ئەو دێیە نەچوون بۆ شەڕکردن لەگەڵ محەمەد، محەمەد خۆی چوو بۆ شەڕیان، ئەی ئەو هەموو دڕندەییە چییە، کە محەمەد پیشانیدا! ئەوان ویستییان کە دەرگای قەڵاکانیان واڵابکەن، سەیرکە ویستییان، بەڵام نەیانکرد! باشە بۆ بەندییەکانییان کوشت، خۆ بەندی بەهیچ یاسایەک نابێت بکوژرێت! باشە محەمەد چۆن دڵنیابوو، بەوەی هەرکەسێک تووکی بەری هاتبێت، ئەوا بەشداری کردووە لەو پلانە و دەبێت بکوژرێت! بۆ منداڵانی تەمەن 12 ساڵ، دەبیت نرخی “تاوانی” گەورەکانییان بدەن؟ ئەو بەڕبەڕییەتە چییە!

دە تێبفکرن، ورد ببنەوە لەو بابەتە، ئەوە وەک چیرۆکەکانیتری ژیانی محەمەد نییە، ئەوە قەسابخانەیەکی خوێناوی قێزەونە، ئەوە گوناهێکە شایەنی لێخۆشبوون نییە، حەفتسەد کەس! بەڵێ حەفتسەد کەسییان لێ کوشتن! ئەوە هەروەک تاوانەکانی سەددامی دیکتاتۆر بووە، پێمبڵێن، چ جیاوازییەک لەنێوان جینۆساییدی سەددام و ئەوەی محەمەد هەیە؟؟ ئاخر ئینسانییەت تۆ لەکوێی!

تێبینی: ئەم بابەتەم وەرگێڕاوە، لە دوو ڤیدیۆی عەرەبی، کە باس لەو مەجزەرە خوێناوییە دەکات، ئەمە ناونیشانی هەردوو ڤیدیۆیەکەیە:

http://www.youtube.com/watch?v=eYT8WBP5bPc

وە:

http://mogarad-ensan.blogspot.com/2010/03/blog-post.html

هیوادارم مێشکەکانمان ڕێنمووییمان بکەن بۆ دۆزینەوەی ڕێگای ڕاست

مەم

Posted in ئایینی ئیسلامی | Tagged , , , , , , , , | 11 Comments

لێکدانەوەکانی محەمەد بۆ دیاردە سروشتییەکان – بەشی دووەم

سڵاو بەڕێزان،

لە بابەتی ڕابردوو، باسم لە هەشت دیاردە کرد، کە محەمەد بە شێوەیەکی نەزانانە و دوور لە زانست لێکی دابوونەوە، ئا لەم بابەتەش درێژە بەو دیاردانە دەدەم و زیاتر باس لە هەڵەکانی محەمەد دەکەم، هەر بۆ ئاگاداری، سەرجەمی ئەم حەدیسانە لە سەحیحەکانی بوخاری و موسلیمن!!

نۆیەم:‌ جووڵەی خۆر

كنت مع النبي صلى الله عليه وسلم في المسجد عند غروب الشمس ، فقال : ( يا أبا ذر ، أتدري أين تغرب الشمس ) . قلت : الله ورسوله أعلم ، قال : ( فإنها تذهب حتى تسجد تحت العرش ، فذلك قوله تعالى : { والشمس تجري لمستقر لها ذلك تقدير العزيز العليم } )

الراوي: أبو ذر الغفاري المحدث: البخاري - المصدر: صحيح البخاري - الصفحة أو الرقم: 4802 – خلاصة حكم المحدث: [صحيح]

واتە: لەگەڵ محەمەد دانیشتبووم لە مزگەوت لە دەمی ڕۆژاوادا، پێمی وت: ئەی ئەبووزەڕ، دەزانی ڕۆژ بۆ کوێ ئاوا دەبێت؟ منیش وتم خوا و پێغەمبەرەکەی زاناترن، وتی:‌ئەوە دەڕوات تا دەگاتە ژێر عەڕشی خوا و سوجدە دەبات، هەر بۆیەشە خوا دەڵێت، (والشمس تجری لمستقر لها ذلك تقدير العزيز العليم)

هەر بۆ زانیاری، ئیبن بازی موفتی، سوودی لەو حەدیسە وەرگرت، کاتێک کە فەتوای دا ئەوەی باوەڕ بە گۆیی بوون و خولانەوەی زەوی بەدەوری ‌ خۆر بێنێت، کافر دەبێت و دەبێت بکوژرێت!! لە گێڕانەوەیکیترا، محەمەمد دەڵێت، بە خۆرەکە دەڵێن هەڵسە و بۆ ئەو شوێنە بگەڕێەوە کە لێیەوە هاتووی، ئینجا خۆرەکە هەڵدێتەوە جارێکیتر. خۆ ئێستا لای هەموو قوتابییەکی قۆناغی سەرەتایی ئاشکرایە، کە خۆر لە شوێنی خۆی جێگیرە و نەجووڵاوە، کەچی ئەوە زەوییە کە بەهۆی خولانەوەی بەدەوری خۆی ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوامان بۆ دەهێنێت. خۆ ئەم هەڵهاتن و ئاوابوونەی خۆر 24 کاتژمێر ڕوودەدات لە ڕؤژێکدا (هەر جارەو لە شوێنێکی گۆی زەوی)، هەر جارێک کە ڕۆژاوایە لە شوێنێکی زەوی، ڕۆژهەڵاتیشە لە شوێنێکیتر! ئەو خۆرە جا کات لە کوێ دەبینێتەوە کە سوجدە ببات و بچێت بۆ عەرشی خوا!!!

دەیەم: نەخۆشی گواستنەوە

لا عدوى ، . فقام أعرابي فقال : أرأيت الإبل ، تكون في الرمال أمثال الظباء ، فيأتيها البعير الأجرب فتجرب ؟ قال النبي صلى الله عليه وسلم : ( فمن أعدى الأول ) .

الراوي: أبو هريرة المحدث: البخاري - المصدر: صحيح البخاري - الصفحة أو الرقم: 5775

واتە:نەخۆشی گواستنەوە (درم) نییە، ئەعرابییەک وتی:‌ئەی ئەو وشترەی کە لە چۆڵی ساغە و کە دەگاتە لای مێگەلێکی نەخۆشەوە ئەویش دەیگرێتەوە، محەمەدیش وتی: ئەدی باشە کێ ئەوەی یەکەمی تووشکرد!

دیارە کە محەمەد لەم حەدیسەیدا، بیرۆکەی نەخۆشی گوێزانەوە ڕەتدەکاتەوە، ئەوەش ئەو ئەعرابییە نەزانەی (‌کە هێشتا لە محەمەد زاناتربووە) سەرسامکرد، بەڵام محەمەد لەسەر ڕای خۆی پێداگری کرد! بەگوێرەی ئەو حەدیسە بێت، کەس نەخۆشی هەڵامەت لە کەس ناگرێتەوە، هیچ مەترسی نییە، ئەگەر لەتەک یەکێک بیت کە ئەنفلەوەنزای بەراز یا باڵندەی هەبێت!! ئاخر ئەمە بەسە بۆ زانینی ئاستی زانیاری ئەو محەمەدە!!

یانزەم: ‌درێژی باوانە کۆنەکانمان

خلق الله آدم وطوله ستون ذراعا ، ثم قال : اذهب فسلم على أولئك من الملائكة ، فاستمع ما يحيونك ، تحيتك وتحية ذريتك ، فقال : السلام عليكم ، فقالوا : السلام عليك ورحمة الله ، فزادوه : ورحمة الله ، فكل من يدخل الجنة على صورة آدم ، فلم يزل الخلق ينقص حتى الآن ) .

الراوي: أبو هريرة المحدث: البخاري - المصدر: صحيح البخاري - الصفحة أو الرقم: 3326

واتە: ئەڵڵا ئادەمی دروستکرد و باڵای شەست باڵ بوو، دواتر پێیوت، بڕۆ سڵاو لەو فریشتانە بکە، گوێڕادێرێرە چۆن وەڵامت دەدەنەوە، ئەوە سڵاوی تۆ و سڵاوی نەوەکانتە، ئەمیش وتی، سەلاموعەلێکوم ئەوانیش وتیان: السلام عليك و رحمة الله و بركاته، رحمە اللە یان لەسەر زیادکرد! هەرکەسێک بچێتە بەهەشت لەسەر شێوەی ئادەمە، خۆ لەو کاتەوە مرۆڤ باڵایان کەمدەکات هەریش بەردەوام کەمدەکات!

ئا لێرەدا، کێشەیەکیتری زانستی سەرهەڵدەدا، باڵ لای عەرەبان، واتە 24 یان 32 پەنجە، پەنجەش لایان دەبێتە 2 سانتیمەترێک بە نزیکەیی، واتە، هەر باڵێک یا 64 وەیا 48 سانیتمەتر دەبێت، واتە، بەگوێرەی ئەو حەدیسە ناوازەیە، باڵای ئادەم، لە 30 مەتر کەمتر نەبووە! ئەوەش بەشێوەیەکی زەق پێچەوانەی ئەو دۆزینەوانەیە کە زانستی شوێنەوارناسی و هەڵکۆڵینەکان دۆزیویانەتەوە، چونکە کۆنترین مرۆڤ کە دۆزرابێتەوە، باڵای بەڕێژەیەکی زۆرکەم لە باڵای مرۆڤی ئێستاوە بەرزتربووە! هەروەها، ئەم کەمکردنە پلە بەپلەی باڵاش هەستپێنەکراوە بەهیچ شێوەیەک! نەزانراوە، کە لە 30 مەتر ببێتە 20 و دواتر 10 و دواتر 1.8 مەترێک!! ئەو حەدیسە، (الحافظ بن حجر العسقلانى) سەرسام کردووە لە پەڕتووکەکەی بەناوی (فتح الباری)دا دەڵێت، (ئەمە پێچەوانەیە لەگەڵ ئەو شوێنەوارانەی کە دۆزراوەتەوە بۆ گەلە لەمێژینەکانی وەک سەموود، خانووەکانیان هێمایە کە باڵایان زۆر درێژ نەبووە، خۆ ئەوان لە گەلە زۆر کۆنەکانن، ئەو کاتەی لە نێوانی ئەوان و ئادەم هەبووە ئەوەندە زۆر نەبووە، تاوەکوو ئێستا ناتوانم هۆیەک ببینمەوە کە ئەو گرفتەم بۆ لابەرێت!)

دوانزەم:‌ باوێشك

إن الله يحب العطاس ، ويكره التثاؤب ، فإذا عطس فحمد الله ، فحق على كل مسلم سمعه أن يشمته ، وأما التثاؤب : فإنما هو من الشيطان ، فليرده ما استطاع ، فإذا قال : ها ، ضحك منه الشيطان

الراوي: أبو هريرة المحدث: البخاري - المصدر: صحيح البخاري - الصفحة أو الرقم: 6223

واتە: ئەڵڵا پشمینی خۆشدەوێت و باوێشکی ڕک لێیە، خۆ ئەگەر یەکێک پشمی، ئەوا با سوپاسی خوا بکات و ئەوانەی کە گوێبیستی دەبن وەڵامی بدەنەوە، هەرچی باوێشکە، ئەوە لە شەیتانەوەیە، تا پێتان دەکرێت خۆتانی لێبپارێزن، چونکە کە دەڵێیت (هاا) ئەوە شەیتان پێتەوە پێدەکەنێت!!

زانستییانە لێکدراوەتوە، کە باوێشک ئەو کاتە ڕوودەدات، کە سییەکانی مرۆڤ پێویستی بە ئۆکسجینی سوودبەخش هەیە و خوێنی پڕە لە دوانۆکسیدی کاربۆنی زیانبەخش، بە هۆی باوێشکەوە، زۆرترین بڕی ئۆکسجین وەردەگرێت ! وە باوێشک زۆرانێک سوودی هەیە، خۆپاراستن لێی بەهیچ کلۆجێک چاک نییە، هەواگۆڕکێی سییەکان دەکات و هەوای لەش نوێ دەکاتەوە، ئاستی ئۆکسجین لە خوێن زیاددەکات، یارمەتی مێشک دەدات بۆ بەرەنگاربوونەوەی بارە ناجێگیرەکان، کارایی جومگەکان و ماسوولکەکان و دڵ زیاددەکات، هەستی ئاگایی بە لەش دەدات ! جا سەیرکە، ئەو هەموو سوودەمان لەدەستدەچێت گەر خۆمان لە باوێشک بپارێزین و بەدوای حەدیسە نا مەسئوولانەکەی محەمەد بکەوین (بۆ زیاتر زانیاری، لە سوودەکانی باوێشک ئەو بابەتە سەیربکە).

ئیستا، دوای خوێندنەوەی ئەو حەدیسە بیابانییانە لە هەردوو بابەتی ئەمجارە و جاری پێشووم، هێشتا لەسەر ئەو ڕایەی کە ئەو کەسەی ئەو حەدیسانەی هەیە، وەحی لە خواوە بۆ دێت؟ هیوادارم موسڵمانەکان، دیسانەوە نەڵێن، ئاخەر محەمەد لەگەڵ نەزانان ئاخاوتنی دەکرد، چونکە هەرچۆنێک بێت دەبوایە، ڕاستییەکەی وتبا، نەوەکوو بۆ ئەوەی ڕازییانبکات، درۆیان لەگەڵ بکات! یا ڕاستی بوتبا، وەیاخۆ دەمی خۆی بگرتبا!

تێبینی:دیسانەوە، ئەم بابەتەم بەدەستکارییەوە وەرگێڕاوە، لە بابەتێکی نووسەر ولید الحسینی، کە ئێستا لەلای توندڕەوە موسڵمانەکانەوە گیراوە، هیوادارم بەزووترین کات، ئازادبکرێت! بۆ خوێندنەوەی دەقە عەرەبییەکە، ئێرە کلیک بکە.

هیوادارم مێشکەکانمان یارمەتیمان بدەن بۆ دۆزینەوەی ڕێگای دروست

مەم

Posted in هەڵە زانستییەکانی ئیسلام, ئایینی ئیسلامی | Tagged , , , , , , , , , , , | 11 Comments

لێکدانەوەکانی محەمەد بۆ دیاردە سرووشتییەکان

سڵاو بەڕێزان،

محەمەد وەک خەڵکانی سەردەمی خۆی، باوەڕی زۆری بە خوڕافات و قسەی دوور لە زانست و ڕاستییە زانستییەکان هەبووە، ئا لەم باسەدا، کورتەیەک لەو هەڵە زۆر زەقانە دەخەم ڕوو، وەک هەموو جارێک هیوادارم لێدوانی زانستی و دوور لە دەمارگیری ئایینی و جوێندان بخوێنمەوە.

یەکەم: لێکدانەوەی محەمەد بۆ بەدوای یەک داهاتنی وەرزەکانی ساڵ:

اشتكت النار إلى ربها ، فقالت : رب أكل بعضي بعضا ، فأذن لي بنفسين : نفس في الشتاء ونفس في الصيف ، فأشد ما تجدون من الحر ، وأشد ما تجدون من الزمهرير

الراوي: أبو هريرة المحدث: البخاري - المصدر: الجامع الصحيح - الصفحة أو الرقم: 3260 خلاصة الدرجة: [صحيح]

واتە: ئاگری دۆزەخ پەنای بۆ خوا برد و وتی: پارچەکانم وا خەریکە یەکتری دەخۆن، لەبەر ئەوە، خوا ڕێگای پێدا کە دوو نەفەس وەرگرێت، یەکێک لە زستان و یەکێک لە هاوین، گەرمترینی هاوین کە دەیبینن لە ئاگرەکەیەتی و ساردترینی زستان کە دەیبینن لە زەمهەریرەکەیتی.

لێکدانەوەی زانستی: ئەم دیاردەیە ڕوودەدات، بەهۆی گۆڕانی پلەی لاری تەوەرەی زەوی، سا لە کاتی خولخواردنی بەدەوری خۆر ئەم گۆشەیە دەگۆڕێت کە تیشکی خۆری بەر دەکەوێت، بەمەش پلەی گەرما دەگۆڕێت لە وەرزێکەوە بۆ وەرزێکیتر و لە مانگێکەوە بۆ مانگێکی تر لە شوێنێکی دیاریکراو.

دووەم: لێکدانەوەی محەمەد بۆ دیاردەی گەواڵە:

أقبلت يهود إلى النبي صلى الله عليه وسلم ، فقالوا : يا أبا القاسم أخبرنا عن الرعد ، ما هو ؟ قال : ملك من الملائكة موكل بالسحاب ، معه مخاريق من نار يسوق بها السحاب حيث شاء الله . فقالوا : فما هذا الصوت الذي نسمع ؟ قال : زجرة بالسحاب إذا زجره حتى ينتهي إلى حيث أمر . قالوا : صدقت .

الراوي: عبدالله بن عباس المحدث: الألباني - المصدر: صحيح الترمذي - الصفحة أو الرقم: 3117 خلاصة الدرجة: [صحيح]

بەکورتی: گەواڵە فریشتەیەکە لە فریشتەکانی ئەڵڵا، گۆچانێکی لەدەستە کە لە ئاگر دروستکراوە، پێیەوە لە هەورەکان دەدات تاوەکوو لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکیتریانەوە بەرێت، دەنگی گەواڵەکەش، هەمان ئەو دەنگی لێدانەی فریشتەکانە لە هەورەکان!!

لێکدانەوەی زانستی: ئەم دیاردەیە فیزیاییانە بەهۆی بەرزبوونەوەی لەناکاوی پاڵەپەستۆ و پلەی گەرمی ئەو نێوەندە هەواییەی دەوری هەورەکە (بەهۆی ڕوودانی هەورەتریشقە -بروسک-). کە ئەمەش شەپۆڵی بەرزی دەنگی دروستدەکات و گەواڵە دروستدەبێت!

سێیەم: لێکدانەوەی محەمەد بۆ دیاردەی وێکچوونی مناڵ بە دایک یان باوک:

بلغ عبد الله بن سلام مقدم رسول الله صلى الله عليه وسلم المدينة ، فأتاه فقال : إني سائلك عن ثلاث لا يعلمهن إلا نبي : ما أول أشراط الساعة ، وما أول طعام يأكله أهل الجنة ، ومن أي شيء ينزع الولد إلى أبيه ، ومن أي شيء ينزع إلى أخواله ؟ فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم : ( خبرني بهن آنفا جبريل ) . قال : فقال عبد الله : ذاك عدو اليهود من الملائكة ، فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم : ( أما أول أشراط الساعة فنار تحشر الناس من المشرق إلى المغرب ، وأما أول طعام يأكله أهل الجنة فزيادة كبد الحوت ، وأما الشبه في الولد : فإن الرجل إذا غشي المرأة فسبقها ماؤه كان الشبه له ، وإذا سبق ماؤها كان الشبه لها ) . قال : أشهد أنك رسول الله ، ثم قال : يا رسول الله ، إن اليهود قوم بهت ، إن علموا بإسلامي قبل أن تسألهم بهتوني عندك ، فجاءت اليهود ودخل عبد الله البيت ، فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم : ( أي رجل فيكم عبد الله بن سلام ) . قالوا : أعلمنا ، وابن أعلمنا ، وأخيرنا ، وابن أخيرنا ، فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم : ( أفرأيتم إن أسلم عبد الله ) . قالوا : أعاذه الله من ذلك ، فخرج عبد الله إليهم فقال : أشهد أن لا إله إلا الله وأشهد أن محمدا رسول الله ، فقالوا : شرنا ، وابن شرنا ، ووقعوا فيها

لراوي: أنس بن مالك المحدث: البخاري - المصدر: الجامع الصحيح - الصفحة أو الرقم: 3329 خلاصة الدرجة: [صحيح]

بەکورتی: وێکچوونی مناڵ (بەگوێرەی ئەو لێکدانەوە نایابەی محەمەد) بە باوکی، ئەو کاتە ڕوودەدات کە باوک پێش دایک بگاتە ترۆپکی چێژی سێکسی (ئۆرگازم). وە مناڵ بە دایکی دەچێت، ئەگەر دایکەکە پێش باوکی بگاتە ترۆپکی چێژی سێکسی، واتە بەکورتی مەسەلەکە دەبێتە پێشبڕکێ لەناو جێگەکەیاندا!!

لێکدانەوەی زانستی: ئێمە جینەکانی هەردوو باوانمان بۆ دەمێنێتەوە، ئەگەر بێت و یەکێک لە باوانمان جینێکی زاڵی هەبێت ئەوا ئەو سیفەتەی لێوەردەگرین (بەهۆی هەندێک کرداری زانراو لە زانستی بۆماوەیی)، خۆ هێشتا ئەگەر هەیە، کە سیفەتی جینە بەزیوەکە بۆ وەچەکە بگوێزرێتەوە، بەڵام ڕوودانی ئەوە کەمترە، هەنێک جاریش ئەمە بەشێوەیەکی هەڕەمەکی یاخۆ بەخت دەوری دەبێت، بەڵام بەهیچ‌ شێوەیەک پەیوەندی بەوە نییە ئاخۆ کێ یەکەم جار دەگاتە ترۆپکی چێژەوە.

چوارەم: دیاریکردنی ڕەگەزی کۆرپەلە:

وكل الله بالرحم ملكا ، فيقول : أي رب نطفة ، أي رب علقة ، أي رب مضغة ، فإذا أراد الله أن يقضي خلقها ، قال : أي رب ، ذكر أم أنثى ، أشقي أم سعيد ، فما الرزق ، فما الأجل ، فيكتب كذلك في بطن أمها

لراوي: أنس بن مالك المحدث: البخاري - المصدر: الجامع الصحيح - الصفحة أو الرقم: 6595خلاصة الدرجة: [صحيح]

بەکورتی: لە نێو ڕەحمی ئافرەتدا، فریشتەیەک هەیە، دوای پیتاندنی هێلکۆکەی مێینە، بە چل و دوو ڕۆژ، ئەم فریشتەیە لەگەڵ‌ خوا قسەدەکات و پرسیاری لێدەکات دەربارەی ڕەگەزی کۆرپەکە و ڕزق و ڕۆزییەکەی و تەمەنی و ئایا خۆشحاڵە یا نا، ئەمانەش هەموو دەنووسێتەوە لە سکی دایکیدا!

لێکدانەوەی زانستی: کاتێک کە سپێرمی (تۆوی نێرینە) جۆری (y) هێلکۆکە دەپیتێنێت، کە لە جۆری (x) دایە، ئەوا کۆرپەکە کڕۆمۆسۆمی جۆری (xy) هەڵدەگرێت و نێرینە دەردەچێت، بەڵام: کاتێک کە سپێرمی (تۆوی نێرینە) جۆری (x) هێلکۆکە دەپیتێنێت، کە لە جۆری (x) دایە، ئەوا کۆرپەکە کڕۆمۆسۆمی جۆری (xx) هەڵدەگرێت و مێینە دەردەچێت.

پێنجەم: ژمارەی ئەندامەکانی کافر وەک ئەوەی موسڵمانان نییە:

يأكل المسلم في معى واحد ، والكافر يأكل في سبعة أمعاء

الراوي: أبو هريرة المحدث: البخاري - المصدر: الجامع الصحيح - الصفحة أو الرقم: 5397خلاصة الدرجة: [صحيح]

بەکورتی: کافر وەک موسڵمانان نین لە ژمارەی ئەندامانی لەشی، ئەوەتا موسڵمان یەک ڕیخۆڵەی هەیە کەچی کافر حەفتانی هەیە!

لێکدانەوەی زانستی: ڕیخۆڵە ئەندامێکی سەرەکی کۆ ئەندامی هەرسە، درێژییەکەشی لە 7 مەتر زیاتر نابێت لای نێرینەی پێگەیشتوو، ژمارەکەشی نەگۆڕە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر (چ‌ کافر بێت و چ موسڵمان)

شەشەم: لێکدانەوەی محەمەد بۆ گریانی کۆرپە کاتی لەدایکبوون:

ما من بني آدم مولود إلا يمسه الشيطان حين يولد ، فيستهل صارخا من مس الشيطان ، غير مريم و ابنها

الراوي: أبو هريرة المحدث: الألباني - المصدر: صحيح الجامع - الصفحة أو الرقم: 5700خلاصة الدرجة: [صحيح]

بە کورتی: کاتێک کۆرپە لەدایک دەبێت، شەیتان زەفەری پێدەبات ئەمەش وادەکات کە کۆرپەکە بگریێت و هاواربکات!

لێکدانەوەی زانستی ئەم دیاردەیە: کۆرپە لەبەر دوو هۆ دەگریێت لە کاتی دەرچوونی لە سکی دایکی، یەکەم، بەهۆی گواستنەوەی لە تارییکی بۆ ڕووناکی، بەشێوەیەکی زۆر ناکاوی (هەر لەبەر ئەوەشە کۆرپە چاوانی توند دەنوقێنێ)، دووەمیش چونکە کۆرپە بۆ یەکەم جار هەناسە دەدات، کە ئەمەش دەبێتە هۆی ئازار بۆی.

حەوتەم: لێکدانەوەی محەمەد بۆ بانگدانی کەڵەشێر و زەڕینی گوێدرێژ:

إذا سمعتم صياح الديكة فاسألوا الله من فضله ، فإنها رأت ملكا ، وإذا سمعتم نهيق الحمار فتعوذوا بالله من الشيطان ، فإنه رأى شيطان

االراوي: أبو هريرة المحدث: البخاري - المصدر: الجامع الصحيح - الصفحة أو الرقم: 3303خلاصة الدرجة: [صحيح]

بەکورتی: کەڵەشێر لە بەیانیان بانگ دەدات، چونکە فریشتە دەبینێت و گوێدرێژیش دەزەڕێت، چونکە شەیتان دەبینێت (بۆ خوێندنەوەی زیاتر، ئەم بابەتە سەیربکە).

لێکدانەوەی زانستی: کەڵەشێر بۆ چەند مەبەستێک بانگدەدات، یا بۆ دووبارە پەیوەندیکردنەوە بە پەلەوەڕەکانەوە، دوای ئەوەی شەوەکەی هەمووی لێیان دابڕابوو، یان لەبەر ئەوەی کە ئاگاداریان بکاتەوە بە بوونی مەترسیێک وە یاخۆ بۆ ئەوەی بانگیان بکات، کە خواردنێکی دۆزیوەتەوە، سەبارەت بە زەڕینی گوێدرێژیش، ئەوە کاتێک ڕوو دەدات، کە هەست بە تەنیایی بکات، چونکە گوێدرێژ لە ئاژەڵە کۆمەڵایەتییەکانە.

هەشتەم: لێکدانەوەی محەمەد بۆ خواردن بەدەستی چەپ:

أن رجلا أكل عند رسول الله صلى الله عليه وسلم بشماله . فقال ( كل بيمينك ) قال : لا أستطيع . قال ( لا استطعت ) ما منعه إلا الكبر . قال : فما رفعها إلى فيه

الراوي: سلمة بن الأكوع المحدث: مسلم - المصدر: المسند الصحيح - الصفحة أو الرقم: 2021خلاصة الدرجة: [صحيح]

بەکورتی: هەرکەسێک کە بەدەستە چەپ نان بخوات، ئەوە خۆ بەزلزانە و خۆی بەسەر ئەو کەسەوە هەڵدەکێشێت کە لەگەڵی دادەنیشێت!

لێکدانەوەی زانستی: چۆپان، یاخۆ زاڵبوونی دەستە چەپ، ئەو کاتە ڕوودەدات، کاتێک کە کۆرپە ڕێژەیەکی زۆری لە هۆڕمۆنی (تستاسترۆن) بەردەکەوێت بەر لەدایکبوون، کە ئەمەش دەبێتە هۆی زیادە گەشەکردنی نیوەی چەپی مێشکی، کە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤەکە پەنا بۆ دەستە چەپی ببات بۆ کاری ڕۆژانەی لەبری دەستە ڕاستی!

تێبینی: ئەم بابەتەم، وەرگێڕاوە، لە عەرەبییەوە، ئەمە سەرچاوە عەرەبییەکەیە، خاوەنی ئەم نووسینە، ئێستا گیراوە، لەلایەن توندڕەوەکانی فەڵەستین (بزووتنەوەی فەتح)، بە تۆمەتی نووسینی بابەتی دژ بە ئیسلام!! هیوامە بە زووترین کات بە ئازادی شادببێتەوە.

هیوادارم مێشکەکانمان ڕێنوێنیمان بکەن بۆ ڕێگای دروست

مەم



Posted in هەڵە زانستییەکانی ئیسلام, ئایینی ئیسلامی | Tagged , , , , , , | Leave a comment